تاران بۆ هەولێر و بەغدا: کێشەکانی نێوانتان چارەسەر بکەن

ليست هناك تعليقات


 


گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی ناکۆکییەکانی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پرسێکی نێوخۆیی عێراقە و خۆیان دەبێ چارەسەری بکەن.
 
رۆژی دووشەممە 27ـی حوزەیرانی 2022، لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانیی هەفتانەیدا، سەعید خەتیبزادە، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێراندا، رۆژنامەڤانێک لەبارەی بۆچوونی ئێران لەبارەی کێشە و ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بەتایبەت لەسەر پرسی نەوت و گاز و هێرشکردنەسەر کێڵگەی گازیی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ گوتی، "بە هەستیاری و لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ پرسە نێوخۆییەکانی عێراق دەکەن و ئەو بابەتانە پرسی نێوخۆین و پەیوەندییان بە خودی عێراقەوە هەیە."
 
سەعید خەتیبزادە دەڵێت، "هەرێمی کوردستان لە ساڵانی رابردوودا پێشانیداوە بە تێگەیشتن و ئەدەبیاتێکی هاوبەش گەیشتووە لەگەڵ حکومەتی ناوەندیی عێراق و ئێرانیش بەردەوام خوازیاری یەکڕیزی و لێکنزیکبوونەوەی حکومەتی عێراق و بەشە جیاوازەکانی ئەو وڵاتەیە و ئێستاش هەر لەسەر ئەو بڕوایەن و هەوڵیانداوە ئەو لایەنانە لێک نزیک ببنەوە و هیوادارن ئەو ناکۆکییانە کەمببنەوە."  

 

دەقی وەڵامی سەعید خەتیبزادە، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: 
 
بە هەستیاریی و لە نزیکەوەی بەدواداچوون بۆ پرسە نێوخۆییەکانی عێراق دەکەین، بەڵام ئەو بابەتانە پەیوەندییان بە خودی عێراقەوە هەیە. هەرێمی کوردستان لە ساڵانی رابردوودا پێشانیداوە بە تێگەیشتن و ئەدەبیاتێکی هاوبەش گەیشتووە لەگەڵ حکومەتی ناوەندیی عێراق و ئێمەش بەردەوام خوازیاری یەکڕیزی و لێکنزیکبوونەوەی حکومەتی عێراق و بەشە جیاوازەکانی ئەو وڵاتەین و ئێستاش هەر لەسەر ئەو بڕوایەین و هەوڵمانداوە ئەو لایەنانە لێک نزیک ببنەوە و هیوادارن ئەو ناکۆکییانە کەمببنەوە. 





ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق