تورکیا و سعودیە رێککەوتن

ليست هناك تعليقات



تورکیا و سعودیە رێککەوتن لەسەر قووڵکردنەوەی هاوئاهەنگی لە بوارەکانی سیاسی، ئابووری، سەربازی و ئەمنی.

دوای کۆبوونەوەی نێوان رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە لە ئەنقەرە، راگەیێندراوێکی هاوبەش بڵاوکرایەوە. 

لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، کە هەردوولا بڕیاریانداوە لەسەر قووڵکردنەوەی راوێژ و هاوئاهەنگی لەسەر پرسە هەرێمییەکان لەپێناو بەهێزکردنی سەقامگیریی و ئاشتی لە ناوچەکەدا. 

هەردوو وڵاتەکە جەختیان لە دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ له‌ پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، بەتایبەت لە بوارەکانی سیاسی، ئابووری، سەربازی و ئاسایش کردووەتەوە و خواستی خۆیان بۆ کارکردن لەسەر برەودان بە پڕۆژەکان لە بواری وزەدا دووپات کردووەتەوە.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: "هەردوولا رێککەوتوون لەبارەی کاراکردنەوەی رێککەوتنە واژۆکراوەکانی نێوانیان لە بوارەکانی هاوئاهەنگیی بەرگری، بەجۆرێک کە لە خزمەت بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵاتدا بێت و دڵنیایی لە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە بدات". 

توركیا و سعودیه‌ جەختیان لە گرنگیی هاوئاهەنگی لە بواری گەشتوگوزار و برەودان بەو بوارە لەنێوان هەردوو وڵاتدا کردووەتەوە و لەوبارەیەوە رێککەوتوون لەسەر کاراکردنی کارەکانی ئەنجوومەنی هاوئاهەنگیی سعودی-تورکی و بەرزکردنەوەی ئاستی هاوئاهەنگی لە پرسە گرنگە هاوبەشەکان. 

لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە کە لە کۆبوونەوەکاندا تاوتوێی ئەگەرەکانی پەرەپێدان و هەمەچەشنکردنی بازرگانیی هاوبەش و ئاسانکاری و زاڵبوون بەسەر ئاستەنگەکانی بەردەمیدا و گەڕان بەدوای دەرفەتەکانی وەبەرهێناندا کراوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو کە تورکیا و سعودیە جەختیان لە بەردەوامیی هاوئاهەنگی و به‌ره‌وپێشچوون لە نێوان هەردوو وڵات لەسەر بنەمای برایەتی مێژوویی کردووەتەوە کە خزمەت بە داهاتووی ناوچەکە بگەیێنێت.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق