پەیامی سەرۆكی هەرێم چیمان پێ دەڵێ

ليست هناك تعليقات


ڕێبین ڕەحیم
-
بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانەوە سەرۆکی هەرێمی کوردستان وێڕایی پەیامی پیرۆزبایی لە خەڵکی کوردستان پەیامێکی سیاسیشی ئاراستەی هەردوو هێزی حکومڕانی کوردستان یەکێتی نیشتیمانی و پارتی دیموکرات و تێکڕایی لایەنە سیاسیە کوردستانیەکان کرد و داخوزی دانیشتن و گفتووگۆو پێکهێنان و یەکڕیزی لێکردن

لەدوای هەڵبژاردنەکانی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو و دەرچونی ئەنجامی کۆتایی و ڕۆشتنی وەفدی کوردستان بۆ بەغداد هەرزوو نەک لێکترازان بەڵکو جۆرێک لەسەنگەربەندی دروست بوو لەنێوان هەردوولاو ئەمەش کاریگەری لەسەر دۆخی ناوخۆیی هەرێمی کوردستان کردو میدیاو سۆشیاڵ میدیاش بەم ئاراستەیە پەیامی توندو ئاڵۆزیان بۆیەک دەنارد

ئەم باروو دۆخە ئاڵۆزەو ئەو ڕوداوە گرنگانەی لەناوچەکەو بگرە جیهانیش ڕودەدات بەتایبەت دوای جەنگی ڕوسیاو ئۆکراین وامان لێدەخوازێت نێوماڵی کوردستان بۆ هەرپێشهاتێک ئامادەباشبێت و هەمووان پێکەوە لەئاست ئەو برپرسیایەتەدابن کە لەسەر شانی تێکڕای هێزە سیاسیەکانەو سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش لەخوێندنەوەی ڕوداوەکان و زەرورەتی یەکڕیزی و خەمخۆریەوە بۆ ئایندەی کوردستان ئەم دەستپێشخەریەی ئاراستەی هەموومان کردوە

ڕاستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان وەک پیشەیی هەمیشەیی بەردەوام لەهەوڵی یەکڕیزی و تەبایی و کاری پێکەوەییەو وەک هەمیشە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی کردوە بە چەتری کۆکردنەوەی هەموو دەنگ و ڕەنگە جیاوازەکان و ئەو هەر بەسروشتی خۆیی هەوڵی کاڵکردنەوەی جیاوازیەکان و تۆخکردنەوەی خاڵە هاوبەشەکان و کەمکردنەوەی ناکۆکیەکان و زیادکردنی لێکتێگەشتنەکانی داوەو بۆئەمەش چەندین گەڕی دانیشتن و گفتووگۆیی سازداوەو بەم پەیامەش هەمووانی خستوەتە بەردەم بەرپرسیاریەتیەکی گەورەو مێژوویی

دۆخی سیاسی عێراق ئاڵۆزەو پاش حەوت مانگ لەهەڵبژاردنەکان هێشتا نە سەرۆک کۆمارو نەکابینەی نوێ دەستبەرکارنەبوون و دۆخێکی چەق بەستوویی گیرۆدەیی هاوکێشەی هەرێمایەتی بینەقاقای عێراقی گرتوە، 
کۆماری ئیسلامی ئێران و میلیشیاکانی موشەکبارانی هەرێمی کوردستان بەبەرچاوی دونیاوە دەکەن، شەڕی پەکەکەو تورکیا چەندین کیلۆمەتر هاتوەتە نێوخاکی هەرێمی کوردستان، جەنگی ڕوسیاو ئۆکراین قەیرانی گەورەیی سیاسی و وزەیی لەجیهاندا لێکەوتوەتەوەو ڕەنگە قەیرانی خواردنیشی بەدوادابێت دەی ناکرێت لەم هەموو ئاڵنگاریانەدا نێوماڵی کوردیش پەرتەوازەو لێکترازاوبێت ، بۆئەم مەبەستانە سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەیەوێت کوردستان یەکڕیزو یەک دەستبێت ئەگەرنا خەتەری جدیی لەسەر کوردستانەو ڕەنگە بمانباتە کۆڵانێکی تاریک و داخراوو هەمووشتێکمان لەکیس بچێت

لەبەر ئەو هەموو هۆکارانەی ئاماژەم پێدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەیەوێت کوردستان یەکڕیزو تەباو پێکەوەبێت و وەک مستێکی بەهێز بەرپەرچی هەرپێشهاێکی نەخوازراو بداتەوەو هەوڵبدەین پێشهاتی نوێی وزە لەسوودی ئەزموونەکەمان بەکاربێنین کە ڕەنگە سەرەنجام نەفەسی ئازادبوونی یەکجارەکی نەتەوەکەشمانی بەدوادابێت بۆیە بەدەمەوەچوونی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەرکی هەمووانەو بەهیوام یەکێتی و پارتی و تێکڕای هێزە کوردستانیەکان لە ئاست ئەو بەرپرسیاریەتەدابن .







ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif