خانمانی رووسیا لە مۆندیال دەرکران

ليست هناك تعليقات


 
یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا، دووپاتیکردەوە کە ئەمساڵ رێگە بە هەڵبژاردەی خانمانی رووسیا نادات بەشداری لە مۆندیالی خانماندا بکات.


یوفا هەروەها راشیگەیاند بۆ وەرزی داهاتوو رێگە بە یانەکانی رووسیا نادات بەشداری لە خول و پاڵەوانێتییەکانی سەر ئاستی ئەوروپادا بکەن.

ئەم بڕیارانەی یوفا درێژەپێدەری ئەو سزایانەن کە فیفا و یوفا و یەکێتییە وەرزشییە نێودەوڵەتییەکانی دیکە بەسەر تیپ و وەرزشوانانی ئەو وڵاتەیاندا سەپاندووە، وەک سزایەک بۆ ئەو هێرشەی لە لایەن سوپای رووسیاوە کراوەتە سەر ئۆکراینا، کە ماوەی زیاتر لە دوو مانگە بەردەوامە.

بەپێی ئەم بڕیارەی یوفا، هەڵبژاردەی خانمانی پۆرتوگال کە لە پاڵاوتنەکان لەسەر دەستی هەڵبژاردەی خانمانی رووسیا دەرکرابوو، لە جیاتی رووسیا بەشداری لە مۆندیالی خانماندا دەکات، کە بڕیارە لە مانگی حەوتی ئەمساڵ لە ئینگلتەرا بەڕێوەبچێت

یوفا هەروەها دووپاتیکردەوە کە دۆسیەی رووسیا بۆ داواکردنی مافی میوانداریکردنی یۆرۆی 2028 و 2032 لەنێو لیستی وڵاتانی رکابەر دووردەخرێتەوە و بە هیچ شێوەیەک ئەو مافە بە رووسیا نادرێت.

سزایەکی دیکەی رووسیا بریتییە لەوەی رێگە بە هەڵبژاردەی خانمانی رووسیا نادرێت بەشداری لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2023ـشدا بکات، هەروەها هەڵبژاردەی تۆپی پێی پیاوانی رووسیاش لە نەیشنلیگی وەرزی 2022-2023 دووردەخرێتەوە.

پێشتر فیفا بڕیاریداوە هەڵبژاردەی تۆپی پێی پیاوانی رووسیا لە پاشکۆی پاڵاوتنەکانی ئەوروپا بۆ مۆندیالی 2022ـی قەتەر دووربخاتەوە. 



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif