بەرنامەی خۆراکی جیهانی: داخستنی بەندەرەکانی ئۆکراینا ملیۆنان کەس برسی دەکات

ليست هناك تعليقات


باڵەخانە بۆردومانکراوەکانی شاری ئۆدێسای باشووری ئۆکراینا، چەند کیلۆمەترێكی کەم لە زەوییە کشتوکاڵییە بە پیتەکانی شارەکەوە دوورن. 

شەڕی ئۆکراینا، چی دیکە رێگە بە رووسیا و ئۆکراینا نادات پێکەوە ساڵانە لە 30٪ـی کۆی گەنمی جیهان و 20٪ـی کۆی گەنمەشامی بەرهەمبهێنن. واتە ئێستا لەو سایلۆیانەی ئۆدێسا بڕە گەنمی کۆگاکراو کەمبووەتەوە. 

بەندەری چۆرنۆمۆرسک، چوارەم گەورەترین بەندەری ئۆکراینایە لەسەر دەریای رەش. بەندەرەکە داخراوە؛ واتە برسیبوونی زیاتری خەڵک لە جیهان بەڕێوەیە. 

دەیڤید بێسلی، بەڕێوەبەری گشتیی بەرنامەی خۆراکی جیهانی باس لەوە دەکات، "سایلۆکانی ئۆکراینا بەهۆی شەڕەوە داخراون، دانەوێڵەی نێو ئەو سایلۆیانە نان دەدەنە نزیکەی 400 ملیۆن کەس لە سەرانسەری جیهاندا. دەبێت بەندەرەکان دەستبەجێ بکرێنەوە، بە پێچەوانەوە ملیۆنان کەس رووبەڕووی برسیەتی کوشندە دەبنەوە." 

هەر ئەو گەنمەی ئۆکراینا و رووسیا ساڵانە نزیکەی سێ هەزار و 600 تۆنی هەناردەی یەمەن دەکرا و دەدرایە بەشێک لە 17 ملیۆن کەسە برسییەکەی ئەو وڵاتە.

ئەسیپویا بە 8 ملیۆن برسییەوە، زۆربەی پێداویستی ساڵانەی گەنمی هاوردە دەکات و ئۆکراینا و رووسیا سەرووی 50٪ـی دابیندەکات.

لە لڤیڤی رۆژئاوای ئۆکراینا نەتەوە یەکگرتووەکان سەرپەرشتی گەورەترین نانەوای ناوچەکە دەکات کە رۆژانە سەموون بۆ 10 هەزار ئاوارەی شەڕ دابین دەکات.

ئالێکسی، دانیشتووییەکی ئۆدێسایە و دەڵێت، "خۆراک خەریکە بەرەو کۆتایی دەڕوات، نرخەکانیش گرانتر بوون، جگە لەوەش خەڵک هەژارتر بووە." 

ئۆکراینا لەسەر دەریای رەشدا حەوت بەندەری هەیە. بەردەوامبوونی شەڕ هەڕەشە لە شادەماری خۆراکی بەشێکی بەرچاوی وڵاتانی ئەوروپا، رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و ئەفریقیا دەکات.





ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif