بەرھەمھێنانی نەوتی خاو لە ھەرێم

ليست هناك تعليقات


بەهجەت ئەحمد
-
دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی داتا لەسەر رێژەی بەرھەمھێنانی نەوت لەلایەن کۆمپانیا بیانیەکان، بەھۆی ناشەفافی لە دۆسیەی نەوتی ھەرێم بەردەوام رێژە و ژمارەی جۆراوجۆر لە بەرھەمھێنانی نەوت دراوە بە ھاولاتیان 

بپێی بەدواداچوون رێژەی بەرھەمھێنانی نەوتی خاو لە ھەرێم بەم شێوەیە:

١- کۆمپانیای DNO لە کێلگەی تاوکی رۆژانە بری ١٠٦،٤٥٦ ھەزار بەرمیل نەوت بەرھەم دەھێنیت، لە بلانیدایە ئەم رێژەیە زیاد بکات، چونکە بەھۆی ھاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ماوەی ١٨ مانگە ھیچ پەرەپێدانی نەکردوە لە کێلگە نەوتیەکان

٢- کۆمپانیای Gulf keystone بەریتانی لە کێلگەی شێخان رۆژانە ٥٧،٥٠٠ ھەزار بەرمیل نەوت بەرھەم دەھێنیت پاش ھەلکەندنی ھەردوو بیری ژمارەی ١٣ و ١٤ کە لە مانگی ٣ ئەم سال کەوتە بواری بەرھەم و پێشتر ٤٣،٤٤٠ ھەزار بەرمیل بەرھەمی بوو. 

٣- کۆمپانیای گازپرۆم و ویسترن زاگرۆس لە کێلگەی سەرقەلا رۆژانە بری ٣٣،٩٧٠ ھەزار بەرمیل نەوت بەرھەم دەھێنن 

٤- کۆمپانیای گەنەل ئینێرجی لە کێلگەی شیواشۆک بری ٤،٦٠٠ تا ٥٠٠٠ ھەزار بەرمیل نەوت بەرھەم دەھێنیت.

٥- کۆمپانیای کار لە کێلگەی خۆرمەلە رۆژانە ٣٧٥،٠٠٠ بەرمیل نەوت بەرھەم دەھێنیت، کە ئەو کێلگەیە درێژکراوی کێلگەی نەوتی ھاڤانایە کە یەکێکە لە کێلگە گەورەکانی عێراق

٥- کۆمپانیای داناغاز و ھیلال رۆژانە ١٦،٠٠٠ ھەزار کۆندێسیت بەرھەم دەھێنیت لە کێلگەی کۆرمۆر ، کە دەکرێتە نەوتی ھەناردەکراو بۆ بەرزکردنەوەی API نەوتەکە و زیادکردنی نرخەکەی، چونکە بەرزکردنەوەی یەک نمرەی API نزیکەی دۆلارێک تا دوو دۆلار نرخی نەوتەکە گرانتر دەبێت.

٦- کۆمپانیای گەنەل ئینێرجی لە کێلگەی سارتا لە نزیک ئاکرێ رۆژانە ٨،٩٠٠ ھەزار بەرمیل نەوت بەرھەم دەھێنیت ، دوای کەوتنە بەرھەمی ھەردوو بیری ژمارە سەرتەی ٢ و ٣ کە رۆژانە ٢،٥٠٠ بەرمیل نەوتی زیادکردوە.

٧- کۆمپانیایی Addax & Oryx Group لە کێلگەی ھەولێر رۆژانە ١٤،٦٠٠ بەرمیل بەرھەم دەھێنیت لە مانگی یەکی ئەمسالەوە ، لە بەرنامەیە لەم سالدا حەوت بیری تر لێبدات بۆ زیادکردنی بەرھەم

کۆی گشتی بەرھەم ھێنان لە ھەرێمی کوردستان رۆژانە بریتیە لە: ٦١٧،٠٢٦ ھەزار بەرمیل رۆژانە




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif