كراسێك لە سعودیە دابدڕن

ليست هناك تعليقات


 بەڵێن عزەت میکە
-
+حکومەتی سعودیە لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا چەند رێکارێکی زۆر سادەی گرتووەتەبەر بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی بێکاری، یەکێک لەو ڕێکارانە بریتیبوو لە کەمکردنەوەی رۆژەکانی کارکردنی هەفتە لە شەش ڕۆژەوە بۆ چوار ڕۆژ، ئەمە لەپێناوی ئەوەدایە خاوەن کارەکان بۆئەوەی هەفتەی کارکردن پڕبکەنەوە ناچار بن بۆ هەر پۆزێشنێک دوو کەس وەکو جێگرەوەی یەکدی دابمەزرێنن.

+ئەمڕۆش دەست بە جێبەجێکردنی بڕیارێکی نوێ کرا، کە قەدەغەی دەکات کرێکارانی بیانی لە چەند بوارێکی وەکو؛ سکرتێری، وەرگێڕان، بەرپرسی کۆگا و چەند بوارێکی تردا کار بکەن، ئەمەشیان لەپێناو خستنەسەر کاری زۆرترین گەنجی بێکاری سعودی.

+حکومەتی سعودی نزمترین موچەی کرێکاری کەرتی تایبەتی بە ١٣٥٠ دۆلاری ئەمریکی دەستنیشانکردووە کە دەکاتە نزیکەی دوو ملیۆن دیناری عێراقی.

+بەگوێرەی ئامارە فەرمییە باوەڕپێکراوەکان، لەدوای ئەو چەند ڕێکارەی حکومەتی سعودی، ڕێژەی بێکاری چەند پۆینتێک دابەزیوە، ئەوەش بەو واتایە دێت کە هەزاران گەنجی سعودی لەماوەی چەند مانگێکدا خراونەتە سەر کار.

+حکومەتی هەرێمیش ئەگەر دەیەوێت کێشەی بێکاری چارەسەر بکات دەبێت دەست بۆ بڕیاری کردەیی و پلانی واقعی لەو شێوەیە ببات، نەک دروشمبازی و پۆپۆلیزم.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif