قۆناغی دوای جنێو

ليست هناك تعليقات



عوسمان گوڵپی
-
یەكێك لە ڕەگەزەكانی مانەوە و بەردەوامی بۆ هەر هێزو گروپێك توانای ململانێیە، تا چەند دەتوانی لە بواری خۆتدا ململانێ بۆ بەبەهێزی مانەوە بكەیت ئەوەندە دەتوانی زیاتر بمێنیتەوە (ململانێ بە مانا تەندروستەكەی)، بەڵام گەر سەرنجێكی ناكۆكیەكانی نێوان هۆز و هێزە كوردیەكان بدەین بۆمان دەر دەكەوێت 

ئێمە هیچ كات كێ بڕكێ و ململانێمان نەكردوە، بەڵكو هەمیشە لە ناكۆكیەكاندا ئاستێكی نزممان تۆمار كردوە

 لە یەكتر سرینەوەوە تا بەخشینەوەی تۆمەت و جنێودان بە یەكتری، بەجۆرێك لە هەندێك كاتدا قسانێك بەڕووی یەكدا كراون كە هەرگیز بۆ ئەوە ناشێن مناڵەكانمان گوێیان لێ بگرن یان لە كۆڵانی مناڵە لاسارەكانیشدا كەم دەبیسترێن.

لە ململانێكاندا كەس نەماوە نەشكێنرێ، تۆمەتی نەخرێتەپاڵ، لە پێگەی شەخسی و خیزانی نەدرێ، ئێمەی كورد تەنها بە زیندوەكانەوە ناوەستین بەڵكو دەممان دەگاتە گۆڕەكانیش و جنێو و تۆمەت بۆ مردوەكانیش دەنێرین

قۆناغی جنێو لە مێژووی ئێمەدا زۆر درێژ بوو كە دەبوو زوو كۆتایی بێت یان هەر نەبێت كەچی هێشتا زۆرێك درێژەی پێدەدەن و دنەی ناشیرینیەكان دەدات، خۆ

گەر سیاسیەكیش بیەوێ ئەو ناشیرینیە تێپەڕێنێ، ڕەنگە گەر زۆر خاتری بگرین ئەوا بە ترسنۆك ناوزەندی بكەین، لە كاتێكدا ڕێگە دروستەكە ئەوە نەك ئێمە.

هێزی سیاسی ئێمە بە ناكۆكی نێوخۆیی خۆیەوە ناوەستێك بەڵكو هەمیشە هەوڵی ناكۆكی بەرامبەر دەدات، چونكە ئێمەی كورد عاشقی ناكۆكی و كێشەی نێوخۆیین و وادیارە لە خوێنماندایە، مێژوو ئەمەمان بۆ پشتراست دەكاتەوە

ڕەنگە ئیتر كاتی پێداچونەوە بە هەموو شتێكدا هاتبێت و قۆناغی جنێودان بە ناشیرینترین قۆناغەكانی ڕابردوو بزانین، ئیدی دەبێت لەوە تێبگەین كە نە جنێودەرەكان پاڵەوانن و نە جنێودانیش سیاسەت و ململانێیە و ئەوانە لەسەر ڕێگا ڕاستەكەن كە لەوكاتەشدا ناكۆكیەكان دەگەنە لوتكە هێشتا هەر ئامادەی جنێو و قسەی ناشیرین نین و خۆیان دور دەگرن لە زمانی ئاست نزم.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif