داوای دەرکردنی ده‌كرێت لەناتۆ

ليست هناك تعليقات



هەڵوێستی تورکیا بۆ دژایەتییکردنی بوون بەئەندامی هەریەک لەسویدو فینلەندا لەهاوپەیمانی باکووری ئەتڵەسیی (ناتۆ) مشتومڕێکی زۆری لەناوەندە سیاسییەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا درووستکردووە، سیناتۆرێکی کەنەدیش داوایکردووە، بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتە تورکیا لەهاوپەیمانێتییەکە دەربکرێت.
لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا تورکیا ڕایگەیاند، بەهۆی پشتیوانیکردنی سیاسیی‌و سەربازیی لەپارتی کرێکارانی کوردستان‌و ئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان‌و سەپاندنی سزا بەسەر تورکیادا، ڕازینابێت هەریەک لەسویدو فینلەندا ببنە ئەندامی هاوپەیمانی باکووری ئەتڵەسیی.

سەبارەت بەو بابەتە، لیۆ هۆساکۆس سیناتۆری کەنەدی بەڕەچەڵەک یۆنانی لەڕێگه‌ی تویتێکەوە پێشنیازیکردووە بۆئەوەی گرفتی ئەندامبوونی ئەو دوو وڵاتە ئەوروپییە لەناتۆ چارەسەربێت، ئەوەش پێویستە تورکیا لەهاوپەیمانێتییەکە بکرێتە دەرەوە.

ئەو سیناتۆرە لەتویتەکەیدا نوسیویه‌تى، "بەئاسانی دەکرێت گرفتی ئەندامبوونی سویدو فینلەندا لەهاوپەیمانی باکووری ئەتڵەسیی چارەسەربکرێت، ئەویش لەڕێگای دەرکردنی تورکیا لەناتۆ، لەبەرئەوەی نابێت حکومەت‌و سیستەمە دیکتاتۆرییەکان کە ڕێز لەسەروەریی یاسای نێودەوڵەتیی ناگرن، ببنە بەشێک لەهاوپەیمانی باکووری ئەتڵەسی".

هۆساکۆس پێشتر چەندین لێدوانی لەدی تورکیادا بوو ڕایگەیاندبوو، ئەنکەرە هاوبەشێکی جێگای متمانە نییە لەناو ناتۆدا، هەروەک داواشی لەحکومەتی کەنەدا کردبوو کە هاوکارییەکانی لەگەڵ تورکیادا کەمبکاتەوە.

لەساڵی 2018 پێشنیازی بەجینۆسایدناساندنی یۆنانییەکانی بۆنتیکی لەلایەن تورکیاوە پێشکەشی پەڕلەمانی کەنەدا کرد، کە لەئەنجامدا 32 دەنگ پشتیوانیی بڕیارەکەیان کردو 15 دەنگیش ڕەتیانکردەوە، هەروەک 21 پەڕلەمانتاریش ئامادەنەبوون دەنگبدەن.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق