ناسا پڕۆژەیەك لەبارەی خۆڵبارین لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست ئامادە دەکات

ليست هناك تعليقات


ئاژانسی ئاسمانیی ناسا پڕۆژەیەكی نوێ لەنێو وێستگەی ئاسمانیی نێودەوڵەتی – ئەلفا ئەنجامدەدات كە بەشێكە لە پڕۆژەی بەرنامەی شەفەقی چالاكی خاوەن لەرەی بەرز و تایبەت دەبێت بە یارمەتیدانی وڵاتانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بۆ گەیشتن بە وردترین رێگە بۆ پێشبینیكردنی گێژەڵووكە و شەپۆلەكانی خۆڵبارین.

پڕۆژەکە لە 17ی حوزەیرانی داهاتوو دەستپێدەکات، پسپۆڕان هیوایان وایە بگەنە ئەو دەرەنجامەی كەوا چۆن ئەو خۆڵبارینانە دەبنە هۆكاری گەرم یان فێنككردنەوە و كاریگەرییەكانی دیكە لەسەر هەسارەی زەوی، هاوکات ئەم پڕۆژەیە یارمەتیی پسپۆڕان دەدات بۆ لێكۆڵینەوە لەبارەی سەرچاوەی پێكهاتەی ناسراو بە (تۆزوخۆڵی كانزایی) لەسەر رووی زەوی.

پسپۆڕانی ئەو پڕۆژەیە سەختی و دژواریی پڕۆژەکە ناشارنەوە و دەڵێن: بۆ گەیشتن بە دەرەنجامێكی بەرچاو و باوەڕپێكراو، لەهەمان كاتدا پشت پێبەستراو، پێویستیان بە 1 ملیار پێوانەكارییە تاوەكو بتوانن لە جووڵە جیاجیاكانی شەپۆلەكانی خۆڵبارین لە سەرانسەری جیهاندا حاڵی ببن.

پێوانە و دەرەنجامەكانی ئەو پڕۆژەیە یارمەتیی سەرپەرشتیارانی دەدات بۆ پڕكردنەوەی بۆشایی نەبوونی داتای ناوچە وشك و بەبیابانبووەكانی جیهان، هەروەها، یارمەتی پسپۆڕانی كەشناسی دەدات بۆ گەیشتن بە باشترین رێگە بۆ پێشبینیكردنی هاتنی ئەمجۆرە شەپۆلانە و چۆنێتیی پاراستنی مرۆڤ لە كاریگەرییە مەترسیدارەكانی.

لەلایەكی دیكەوە، پسپۆڕانی كەشناسی و بەرگەهەوای زەوی دەیانەوێ بگەنە وەڵامی كۆتایی لەسەر پرسی ئاخۆ ئەو تۆزوخۆڵەی لەنێو بەرگەهەوای زەویدا هەیە یارمەتیدەر و هۆكارێكە بۆ گەرمكردن یان فێنككردنەوەی بەرگەهەوای زەوی یان نا.




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif