وادیارە موقتەدا، گۆزەیەکیش لەسەری سەربەخۆکاندا دەشکێنێت.

ليست هناك تعليقات



ئاسۆ عەبدوللەتیف
-
موقتەدا سەدر، سور دەزانێت بەرەی تشرینییەکان و ئیمتیداد و سەربەخۆکان بە چل کورسییەوە، هەرگیز ناتوانن گرێکوێرەکە بکەنەوەو حکومەت پێک بهێنن، کەچی لە سیناریۆیەکدا ئاسان ئاسان پاسیان ئەداتێ و داوایان لێدەکات وەرن ئێوە حکومەت لەماوەی پانزە ڕۆژ پێک بهێنن و ئێمەش دەنگ بەو حکومەتە ئەدەین، چونکە پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوت. 

وەک چۆن پێش مانگی ڕەمەزان ماوەی چل ڕۆژی خستە بەردەم چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پێکهێنانی حکومەت کە سەدوبیست کورسیشیان هەیە، وەک سێیەکی پەکخەر و سور دەیزانی سەریان بەرگۆزە بەتاڵەکە دەکەوێت و شکست دەهێنن، ئێستاش دەیەوێت بەهەمان تەکنیک و بەو مانۆڕە کەرامەتی سیاسی و پێگەیان بشکێنێ و چیتر مانۆڕسازی نەکەن لەو نێوانەدا.

#موقتەدا_سەدر دەیەوێت کەرامەتی هەمووی شکاو بێت، هەموو بخاتە بەردەرگاکەی، خۆی مانۆڕ بکات، خۆی سیناریست بێت، هەرخۆی جەنگاوەرو خۆشی ئاشتیخوازەکەبێت، دەیەوێت ئەو میتۆدە بچەسپێنێت وەک رەهبەری دینیی و دیموکراسیی و ئیسڵاحقوە، بەسەر شیعەو سوننەو سەربەخۆکان و کوردو تەواوی ئێرانیی و عێراقیەکان کە هەرخۆی چارەسەرەو بێ ئەو هیچ ناکرێ و لەحەنانەو نەجەفەوە حوکمدارو موفتی بێت وەک ئیمانی زەمانە، وەک حەسەن نەسروڵاو قاسمی سولەیمانی و بە کاریزماو قوەتی مەزهەبی و کاراکتەرەکەی خۆی حوکم بچەسپێنێت وەک ڕێگاخۆشکردن بۆ گرتنەدەستی تەواوەتی مەرجەعیەتی دوای عەلی سیستانی. تەنانەت شیعەی ڕادیکاڵ و وەلائییش تێپەڕبکات و بەتۆپزیی موفتیی و جەڕێنەریی هەموو یاساو ڕێساو دۆخەکان بێت.

هه‌میشه‌ ئەو فیگەرە عەمامە ڕەشەی ناوی موقتەدایە مانۆڕسازبوەو کوردیشی وەک پردی پەڕینەوە بۆ پرۆژە گەورەکە بەکار هێناوە،‌ چ له‌ سه‌روه‌ختی نوسینه‌وه‌ی ده‌ستووری‌ 2005 تا ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی لە ٢٠١٧ و روداوه‌كانی شانزه‌ی ئۆكتۆبه‌ر و هەڵبژاردنەکانی دەی ئۆکتۆبەری ٢٠٢١ تا هاوپەیمانی ڕزگاری نیشتیمان و دروشمی حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانی “نەشەرقی و نەغەربی”.






ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif