یاریزانێکی لالیگا بە 4 ساڵ زیندانی دەکرێت

ليست هناك تعليقات



یاریزانێکی یانەیەکی لالیگا تۆمەتبارە بە دەستدرێژیکردنە سەر خانمێک و بەهۆیەوە 4 ساڵ زیندانی دەکرێت.

سانتی مینا، یاریزانی تەمەن 27 ساڵی، یانەی سێلتا ڤیگۆی ئیسپانی، بڕیاری 4 ساڵ زیندانیکردنی بۆ دەرچوو، دوای ئەوەی دادگا تۆمەتی گێچەڵکردن بە خانمێکی بەسەردا ساخکردەوە.

هێرشبەرەکەی سێلتا ڤیگۆ بەوە تۆمەتبار کرابوو کە ساڵی 2017 دەستدرێژیی سێکسی کردووەتە سەر خانمێک، کە چیرۆکەکەی بەمشێویە "داڤید جۆلداری هاوڕێی سانتی بۆ کات بەسەربردن خانمێکی بردبووە نێو ئۆتۆمبێلەکەی، سانتی میناش ئەوەی بە دەرفەت زانی و دەستدرێژی کردە سەر ئەو خانمە، کە رازی نەبوو لەگەڵ سانتی کات بەسەرببات"

مینا ئەوکات هەوڵیدا پەیوەندییەکی سێکسی لەگەڵ خانمەکە دروستبکات، بەڵام خانمەکە رەتیکردبووەوە، بۆیە دەستدرێژی کردبووە سەری، کە ئەوکات مینا و گۆلدار دەستبەسەرکران.

دادگای ئەلمیریا بڕیاریدا سانتی مینا 4 ساڵ زیندانی بکرێت، بە تۆمەتی گێچەڵکردن بە خانمەکە نەک دەستدرێژیکردنە سەری، هەروەها جۆلداریش بێتاوان دەرچوو، کە داواکاری گشتی داوای کردبوو بە تۆمەتی رەخساندنی ئاسانکاری بۆ مینا 9.5 ساڵ زیندانی بکرێت.

ئەمڕۆ یانەی سێلتا ڤیگۆش هەڵوێستی لە بەرامبەر هێرشبەرەکەی وەرگرت و رێگەی پێنەدا بەشداری لە مەشقەکاندا بکات، لەگەڵ کردنەوەی دۆسیەی تەمبێکردن بۆ ئەو یاریزانە، بۆ ئەوەی دوای لێکۆلینەوە بڕیار لەبارەی داهاتووی ئەو یاریزانە بدات.

سانتی مینا، یاریزانی سێلتاڤیگۆ لەو بارەیەوە رایگەیاند کە ئەو بێتاوانە و دووپاتیکردەوە کە تانە لە بڕیاری دادگا دەدات.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif