مەرگی نەواب وقسەیەکی جیاواز لەسەر شیعری پاکانە

ليست هناك تعليقات


د.دڵشاد عبدلرحمن
-
زۆربەی ئەوانەی لەتەمەنی ئێمەمانانن ولەکاتی خۆیدا سەریان لەئەدەب وسیاسەت خوراوە،هەم ناوی موزەفەر نەوابیان وەک شاعیرێکی بەرهەڵستکاری عێراقی بیستوە،هەم سەرسامیش بوون بەشیعری پاکانە،کەشاعیری شەهید دڵشاد مەریوانی بەزمانێکی ئێجگار پاراو،وەریگێڕاوەتە سەرکوردی و ڕەوانشاد حەمەجەزای هونەرمەندو پێشمەرگەش کردویەتیە لاواندنەوەیەکی کاریگەر.

ئەوەی هانیدام بۆدەربڕینی ئەم سەرنجە ،ئەونوسینانەیە کەلەدوێنێوە بەهۆی مەرگی نەوابەوە دەنوسرێ هەمووان بەهەمان نەفەسی جاران ستایشی شیعری پاکانە دەکەن.من کەوەک ئەوزۆربەی هاوڕێیانە لەکاتی خۆیدا بەوشیعرەسەرسام بووم،

وەلێ لەئێستاداتەواوتێڕوانینم گۆڕاوە.لەئێستاداکەئەوشیعرەدەخوێنمەوە چەندین پرسیارم لادەوروژێ کە حەزم کرد لەگەڵ ئێوەدابیانکەمە دەرگایەک بۆگفتوگۆ.دایکەکە دەڵێ ئەگەر تۆ پاکانە بکەی ئێمە چۆن ڕوومان بێ لەکۆڵاندا سەرهەڵبڕین؟واتە قیروسیالەخۆت بکە بۆئەوەی ئێمە سەربەرزبین!بەتێڕوانینی ئێستای من ئەوە ئەوپەڕی خۆپەرستیەلای دایکەکەوە.

دایک دەڵێ گوێ مەدەرە مناڵەکەت کەهەتیودەبێ،حزب دەبێتە باوکی،بەتێڕوانینی ئێستام نەک حزب بەڵکو هیچ کەس جێگای باوک ناگرێتەوە دەکرێ ئەوهاوڕێیانەی باوکیان شەهیدبوون ،لەسەر ئەوبڕگەیە قسەیان هەبێ.بەتێڕوانینی ئێستام ئەوشیعرە پڕە لەهاندانی مەرگ دۆستی لەپێناو گۆڕینی دەسەڵات وسەندنەوەی حوکمڕانی لەحزبێک بۆحزبی شاعیرکەڕوداوەکانی ئەم دەیان ساڵەی ڕابردو سەلماندیان کە هەم پاکانە ئەو ڕسوابونەی بەرهەم نەهێناوە نەبۆ پاکانەنوسەکان،نەبۆ کەس وکاریشیان وەنە ئەوانەی لەبری پاکانەش ،شەهیدبوون تاجی سەروەری کراوەتە سەر ڕۆڵەکانیان .بەکورتی وکرمانجی لەئێستادا من وای دەبینم ئەوخەباتەی نەواب وهاوڕێکانیان دژی حکومەتە عێراقیەکان دەیانکرد هیچی شایانی قوربانیدان نەبوو بەگیانی خۆیان،چونکە خەباتێک بوو بۆ گۆڕینی دەسەڵاتی حزبێک بەدەسەڵاتی حزبێکی تر، نەک بەرگری لەنیشتمان یان خەبات بۆڕزگاری وسەربەخۆیی.

خەباتی ئێمەی کورد جیاوازبوە لەخەباتی عێراقیەکانی تر بۆیە شەهیدبوون وگیانفیداییش بۆئێمەئەگەر پاساوێکی هەبووبێ ،بەدڵنیاییەوە ،بۆ عێراقیە بەرهەڵستکارەکانی تر پاساوێکی ئایدۆلۆجی وابوە کەژیانی مرۆڤەکانی لا بێ بەهابوە،چونکە هەرگیز گۆڕینی دەسەڵاتێک بەدەسەڵاتێکی تر،هێندەناهێنێ کەمرۆڤ گیانی خۆی بۆببەخشێ،یان هانی خەڵکی بدابۆگیانبەخشین،بەتایبەتیش کەهیچ گرەنتەکیش نیە حزبەکەی تر کەهاتە سەردەسەڵات لەڕێڕەوی حەکمڕانیدا لەوەی پێشوتر دادپەروەرتر دەبێ ،کەئەگەرواش بێ دیسان هەر قوربانی بەگیانبەخشین ناهێنێ.




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif