سكاڵا له‌سه‌ر حكومه‌تى هه‌رێم تۆمار ده‌كرێت

ليست هناك تعليقات

 


كۆمپانیاى نه‌وتى باكور له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌ سكالاى یاسایی له‌سه‌ر حكومه‌تى هه‌رێم تۆمارده‌كه‌ن به‌هۆى ئه‌و زیاده‌ ڕه‌ویانه‌ى كردویه‌تیه‌ سه‌ر دوو كێڵگه‌ى نه‌وتى سنورى كه‌ركوك.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكى كۆمپانیاى نه‌وتى باكور كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ست شارپرێس كه‌وتوه‌ هاتوه‌، بەهۆی ئەو زیادەڕۆییانەی لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوەتە سەر کێڵگە نەوتییەکانی بای حەسەن / داودە سکاڵا لەدادگای عێراقی تۆمار دەکەن.

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، بیرە نەوتییەکانی کۆرمۆر و خورمەڵەو ئاڤاناو سفه‌ییه‌ کە سەر بە کۆمپانیای نەوتی باکوورن و لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان داگیر کراون بەکار دەهێندرێت و كۆمپانیاكه‌ ده‌ڵێت" پێویسته‌ نه‌وت له‌رێگه‌ى كۆمپانیاى نیشتیمانیه‌وه‌ داهاته‌كه‌ى بۆ گه‌لانى عێراق بێت.

له‌دواى بڕیارى دادگاى فیدڕاڵى له‌ 15 شوبات كه‌ ئاماژه‌ى بۆئه‌وه‌كردوه‌ یاساى نه‌وت و غازى هه‌رێم نایاساییه‌ حكومه‌تى عێراق به‌چه‌ند ڕێگه‌یه‌ك فشاره‌كانى بۆسه‌ر هه‌رێم چڕكردۆته‌وه‌و ده‌یه‌وێت دۆسیه‌ى نه‌وت و غاز بكرێته‌ مه‌ركه‌زى.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق