پارتی: باوەڕمان بە خزمەتكردنی هەرێم هەیە نەك دوو ئیدارەیی

ليست هناك تعليقات


وتەبێژی ئەنجومەنی سەركردایەتی سلێمانی هەڵەبجەی پارتی: هەر هێزێك باس لە دوو ئیدارەیی بكات بەر نەفرەت دەكەوێت

فارس نەورۆڵی، لە لێدوانێكی میدیاییدا سەبارەت بە ئەو دەنگۆیانەی باس لە دوو ئیدارەیی دەكەن دەڵێت: ئەوانەی بازاڕ بۆ دوو ئیدارەی دروست دەكەن لە بیركردنەوەیەكی هەڵەدا دەژین

لە درێژەی لێدوانەكەیدا فارس نەورۆڵی دەڵێت: ئەم وڵاتە موڵكی حیزب یان شەخسێك نیە تاكو وەك كێكی بۆنەكان لەتی بكەن، چونكە ئەم هەرێمە بەرهەمی خوێنی ئەو شەهیدانەیە كە خۆیانیان لە پێناودا بەخت كرد، هی ئەوانەیە بە گیانێكی شۆڕشگێڕانەوە بۆی جەنگان و لە داهاتووشدا بۆی دەجەنگن، بۆیە هەر هێزێك كار بۆ دوو ئیدارەیی و لاوازكردنی ئەم هەرێمە بكات بەر نەفرەت دەكەوێت

وتەبێژەكەی پارتی لە كۆتایدا وتی: پارتی پێیوایە دوو ئیدارەیی هەنگاونانە بۆ دواو و پاشەكشەیەكی گەورەیە، بۆیە لە ژێر هیچ پاساوێكدا باوەڕی پێی نیە، بەڵكو پارتی باوەری بە تۆكمەكردن و خزمەتكردنی ئەم هەرێمە هەیە لە زاخۆوە تا خانەقین و هەمیشە هەوڵیداوە ئاسەواری دوو ئیدارەیی بسڕێتەوە


فارس نەورۆڵی
وتەبێژی ئەنجومەنی سەركردایەتی (سلێمانی ، هەڵەبجە)ی پارتی

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif