فارس نەورۆڵی: نامەکەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ سەرۆکی هەرێم لە دۆخێکی هەستیاردایە

ليست هناك تعليقات

 



 پێویستە دوای هاتنی ئەم نامەیە هێزە سیاسییەکانی کوردستان هەڵوێستەیەک بکەن بۆ ئەوە بتوانن جیاواز لەو سایکۆلۆجیە ئاڵۆزەی ئێستا ئارامتر لە دەوری سەرۆکایەتی هەرێم کۆببنەوە

فارس نەورۆڵی،نوسەر و چاودێری سیاسی، سەبارەت بە دۆخی ئێستا و نامەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ هەرێم وتی: لە کاتێکدا جیهان لە دۆخێکی ئاڵۆزدایە، پەلاماری ڕوسیا بۆ سەر ئۆکراین و ئاوارەبوونی خەڵکی ئۆکراین وێرانبوون و بەرگردیکردنی ئۆکرانیەکان، هەڕەشەکانی ڕوسیا بۆ بەکارهێنانی چەکی نەوەویی، جوڵەکانی چین کێشەکانی ناو عێراق ئەم ڕوداوانە جیهانی خستۆتە دۆخێکی ناسەقامگیرەوە، وەک چاوەڕوانی ڕوداوێک گۆڕانکارییەکی گەورە بکات لەم کاتەدا سەرۆکی ئەمریکا جۆبایدن نامەیەكی گرنگ بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەنێرێت. ئەوەی لە نامەکەدا هەتا ئێستا خراوەتەڕوو پابەندبوونی ئەمریکایە بە پاراستن و هاوکاریکردنی هەرێمی کوردستان.

فارس نەورۆڵی باسی لە دۆخی نێوخۆیی هێزە سیاسیەکانی هەرێم کردو وتی:
نازانم دۆخەکە کەڵکی ئەوەی پێوە ماوە بتوانین بڵێین، پێویستە دوای هاتنی ئەم نامەیە هێزە سیاسییەکانی کوردستان هەڵوێستەیەک بکەن بۆ ئەوە بتوانن جیاواز لەو سایکۆلۆجیە ئاڵۆزەی ئێستا ئارامتر لە دەوری سەرۆکایەتی هەرێم کۆببنەوە ئەم پرسیارە بکەن ئەم نامەیە لەم کاتەدا چی دەگەیەنێت؟ چی بکەین؟ خۆ ئەگەر ئیرادەی چاکە هەبێ هیچکات درەنگ نیە و سیاسەت چەندە هونەری مومکینە هەندێکجار خولقاندنی موستەحیلە. باوەڕیشم وایە نێچیرەڤان هەردوو ڕەگەزەکەی تێدایە هەم هونەر مومکین و هەم خولقاندنی موستەحیل بۆ ڕێککردنەوەی ئەو دۆخە بە مەرجێ هەموولا ڕاستگۆیانەو دڵسۆزانە بێنە پێش.

لە درێژەی قسەکانیدا و لە وەڵامی ئەوەی کە سەرکردایەتی کورد چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخەدا بکەن، فارس نەورۆڵی وتی
: پێویستەهێزەسیا سیەکان لەکەوتنەمێژوییەکانی کوردەوەئێستا بخوێننەوە بزانن ئێستا کوردستان لەئاستی ناوخۆودەرەوەدا لەکوێدایە وئەونامەی سەرۆک بایدن بۆسەرۆکی هەرێم بەهەند وەرگرن ئەمەش پێویستی بەگفتوگۆیەکی جدی هەیە لەڕاستیشدا ئەمڕۆکۆی حیزبی کوردی لەقەیراندایە هەریەکەوبەجۆرێک هەمویشی پێی وایە حەقیقەت لای خۆیەتی ئەم وەهمەش فەیسبوک بۆی خولقاندوە بۆیە لەدوای نامەکەی بایدن پێویست دەکات بەتێگەیشتنێکی نوێ وئیدارەی گەمەکان بدەن




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif