12 بەربژێر رکابەرایەتیی پۆستی سەرۆککۆماری فەرەنسا دەکەن

ليست هناك تعليقات

 

رۆژی یەکشەممە 03-04-2022 کەمپەینی هەڵبژاردنی فەرەنسا دەستیپێکرد. هەڵبژاردنی فەرەنسا لە رۆژی 10ـی ئەم مانگەش بۆ دیاریکردنی سەرۆکی وڵاتەکە بەڕێوە دەچێت.

ئەگەرێکی زۆر هەیە کە دوو خولی هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت بۆ دیاریکردنی سەرۆکی فەرەنسا. یەکەم خولی هەڵبژاردن لە 10/4/2022 بەڕێوە دەچێت و دەبێ یەکێک لە بەربژێرەکان زیاتر لە 50٪ دەنگەکان بەدەست بهێنێت بۆ ئەوەی لە خولی یەکەمەوە سەرۆکی داهاتووی فەرەنسا دیاریبکرێت.

بەڵام خوێندنەوەکان و چاودێرانی سیاسی پێیان وانییە هیچکام لەو 12 بەربژێرەی پۆستی سەرۆکی فەرەنسا، بتوانن ئەو رێژەیە بەدەست بهێنن. ئەگەر هاتوو هیچ بەربژێرێک ئەو رێژە دەنگانە بەدەست نەهێنا، ئەوا خولی دووەمی هەڵبژاردنەکە لە 24ی نیسان ئەنجامدەدرێت، لە نێوان ئەو دوو بەربژێرە دەبێت کە زۆرترین دەنگیان بەدەستهێناوە، براوەی ئەو خولە دەبێتە سەرۆکی فەرەنسا و 13ی ئایار دانیشتووی کۆشکی ئیلیزێ دەبێت.

لە خولی یەکەمدا هیچ بەربژێرێک ناتوانێت زیاتر لە 16.8 ملیۆن یۆرۆ خەرج بکات بۆ کەمپەینەکەی. هەروەها لە خولی دووەمیشدا، دوو بەربژێرەکە ناتوانن زیاتر لە 22.5 ملیۆن یۆرۆ خەرج بکەن.

لە هەڵبژاردنی 2022ی فەرەنسا 12 بەربژێر کێبڕکێ دەکەن. هەر یەکە لە ئیمانوێل ماکرۆن، لە پارتی کۆمارییەکان بەرەو پێش، ماریان لۆپان، لە پارتی کۆبوونەوەی نیشتمانی، ناتالی ئارتۆ، بەربژێری شۆڕشی کرێکار، نیکۆلا ئینیان، حیزبی هەڵسانەوەی فەرەنسا، ئان هیدالگۆ، سۆسیالیست، یانیک جادۆ، ژینگە و سەوزایی، جان لاسال، با بەرگریی بکەین، جان لۆک میلنشۆن، فەرەنسای باوک، ڤالیری بیگریس، کۆمارییەکان، فیلیپ بۆت، پارتی نوێی دژە کەپیتاڵیزم، فابیان رۆسێل، شیوعی فەرەنسی و ئێرێک زمۆر، لەسەر حیزبی وەرگرتنەوە خۆیان بۆ پۆستی سەرۆکی فەرەنسا بەربژێر کردووە.

کێبڕکێکە لە نێوان دوو لەو 12 بەربژێرە زۆر چڕە. ماریان لۆپان بە بەهێزترین رکابەری ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی ئێستای فەرەنسا دادەنرێت. ماریان بە دژایەتیکردنی هاتنی پەنابەران بۆ نێو وڵاتەکەی و داواکارییەکانی بۆ دەرکردنی ئەو کەسانەی بە شێوازێکی نایایی لە فەرەنسا دەمێننەوە ناوبانگی دەرکردووە. هەروەها داوا دەکات تەنیا 3 مانگ مۆڵەت بدرێت بە بیانییەکانی نێو فەرەنسا بۆ ئەوەی کار بدۆزنەوە یان وڵاتەکە بەجێبهێڵن. لوپان سەرۆکی حیزبی راستڕەوە، کە باوکی سەرکردەی بەناوبانگ لە فەرەنسا جۆن ماری لۆپان دایمەزراندووە.

شانسی ئیمانوێل ماکرۆن بۆ مانەوە لە پۆستەکەیدا دوای دەستپێکردنی شەڕی نێوان ئۆکراینا و رووسیا بەرزبووەوە. ئەمەش لەبەر هەوڵەکانی بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە و بەرپابوونی ئاشتی لە نێوان ئەو دوو وڵاتە.

هەروەها پێش دەستپێکردنی ئەو شەڕەش، ماکرۆن خۆی بەچەند دەسکەوتێک بەهێزکردبوو لەم هەڵبژاردنەدا؛ ئەوانەش بریتی بوون لە بەرەوپێشچوونێکی ئابووری و کەمبوونەوەی تووشبووانی کۆرۆنا لە فەرەنسا. ئیمانوێل ماکرۆن لە دوایین 10 راپرسیدا لە فەرەنسا، زۆرترین دەنگی بەدەستهێنابوو، کە 28٪ـە، لە کاتێکدا ماریان لۆپان 21٪ی بەدەستهێنا.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif