دانیشتووانی غەززە لە ئابوورییەکی سەختدان

ليست هناك تعليقات

 

لە بازاڕی سەرەکیی شاری غەززەی فەلەستین، بەشێک لە خاوەن فرۆشگەکان دەڵێن، گەرم و گوڕی ساڵانی رابردوو نابیندرێت و هاووڵاتییان کەمتر ماددە خۆراکییەکان بۆ مانگی رەمەزان دەکڕن.

بەرپرسانی ناوچەکەی فەلەستینیش ئاماژە بەوە دەکەن، نرخی بەشێکی زۆر لە ماددە خۆراکییەکان بەراورد بە دوو مانگ لەمەوبەر بەڕێژەی 11% بەرزبووەتەوە.

مازن موزەنەر، دانیشتووی غەزە دەڵێت، "ئەمڕۆ چەرەس، خۆراک، ئارد و شەکر گرانبوون، بۆیە ناتوانین بەو بڕەی جاران بیانکڕین. باری دارایی خەڵک باش نییە. خۆئامادەکردنی خەڵک بۆ ئەم رەمەزانە وەک ساڵانی پێشوو نییە. خەڵک تەنیا لە توانایاندایە پێداویستییە سەرەتاییەکان بکڕێت".

شەڕی نێوان رووسیا و ئۆکراینا بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی رۆنی شل و پاقلەمەنییەکان بەڕێژەی 7٪ و شەکر بەڕێژەی 10٪، بەراورد بە دوو مانگ لەمەوبەر لە کەرتی غەززە. هاووڵاتییان ترسی ئەوەیان هەیە، لە مانگی رەمەزانیشدا نرخەکان زیاتر بەرز ببنەوە، هەربۆیە داوای چاودێریکردنی وردی بازاڕ دەکەن.

وائیل قەندیل، دانیشتوویەکی دیکەی غەززەیە و باس لەوە دەکات، "ئەوەی ئەمڕۆ لە جیهاندا روودەدات کاریگەریی لەسەر هەموو کەس هەیە، بە تایبەتی لەسەر کەرتی غەززە کە چەند ساڵێکە گەمارۆی لەسەرە. جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکراینا بەشێکن لەو رووداوانە. بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک کاریگەری لەسەر کەمبوونەوەی کڕیار هەیە".

نزیکەی 2.3 ملیۆن کەس لە کەرتی غەززە دەژین؛ نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، نزیکەی 80٪یان ئاسایشی خۆراکیان نییە؛ ئەوە لە کاتێکدایە رێژەی هەژاری لە کەرتی رۆژئاوای فەلەستین 13.7٪ە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif