ئەحمەدی نەژاد: زلهێزەکان دەیانەوێت ئەم سێ وڵاتە دابەش بکەن

ليست هناك تعليقات



سەرۆککۆماری پێشووتری ئێران دەڵێت، وڵاتە زلهێزەکان دەیانەوێت سعودیە، تورکیا و ئێران پارچە پارچە بکەن.

مەحمود ئەحمەدی نەژاد سەرۆککۆماری پێشووتری ئێران لە دیمانەیەکدا لەگەڵ بەشی تورکی ماڵپەڕی رۆژنامەی ئیندیپیندنت لەبارەی کاریگەی قەیرانی ئۆکراینا لەسەر دانوستاندنەکانی رێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران دەڵێت: "ئومێدەوارم لە داهاتوویەکی نزیکدا کاریگەری نەرێنی لەسەر دانوستاندنەکان دروست نەکات، بەڵام دەزانم کە زلهێزەکانی جیهان لە بارەی وڵاتانی ناوچەکە نەخشەڕیگایەکی دڕندانەیان هەیە. دەیانەوێت سعودیە بکەنە چوار بەش، تورکیا بکەنە سێ بەش و ئێرانیش بکەنە شەش بەش.

ئەحمەدی نەژاد گوتی، دەیانەوێت وڵاتانی ناوچەکە دابەش بکەن و بیانکەن بە وڵاتی بچووک و لاواز. ئەمە نەخشەڕێگای ئەوانە. تاکە رێگا بۆ رزگاربوون لەو نەخشەیە، یەکێتی نێوان وڵاتانی ناوچەکەیە.

نەژاد ئاماژەی بەوەدا، ئەمڕۆ ناوچەکە لە ژێر هەل و مەرجێكدایە کە بەرگەگرتنی ئاستەمە، بۆ دەستبەرکردنی ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکەدا پێویستی بە هاوئاهەنگییەکی بەرفراوان لە نێوان گەلان ناوچەکەدا هەیە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق