رووسیا داوا دەکات چیدی چەک بە ئۆکراینا نەدەن

ليست هناك تعليقات

 

وەزارەتی دەرەوەی رووسیا داوا لە وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا و ناتۆ دەکات پڕچەککردنی سوپای ئۆکراینا راگرن.

وەزارەتی دەرەوەی رووسیا لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە کە وڵاتەکەی نیگەرانە لەوەی سیستەمی مووشەکی دژە فڕۆکەی جۆری ستینگەر کەوتوونەتە دەست سوپای ئۆکراینا کە رووسیا لێرەدا بە "تیرۆرست" ناوی بردوون. راگەیێندراوەکە دەڵێت، "ئەو جۆرە مووشەکە هەڕەشەن بۆ سەر فڕۆکەی مەدەنی."

ئەو ئاگادارکردنەوەیەی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا دوای کەوتنەخوارەوەی کۆپتەرێکی رووسی دێت لە نزیک کیێڤ کە شارەزایانی سەربازیی دەڵێن، ئەو چەکەی لە هێرشەکەدا بەکارهاتووە، سیستەمی مووشەکی ستینگەرە.

سیستەمەکە بە FIM-92ـش دەناسرێت، موشەکهاوێژەکە لەسەر شان دادەندرێت و کێشەکەی 15 کیلۆیە، موشەکەکە بە تیشکی سوور کاردەکات کە ئاراستەی فڕۆکە دەکریت، دوای دەکەوێت تاوەکو ئامانجەکەی دەپێکێت.

هەفتەی رابردوو بەرپرسانی ئەمریکی رایانگەیاند، 200 سیستەمی مووشەکی دژەفڕۆکەیان رادەستی حکومەتی ئۆکراینا کردوون، ئەو هاوکارییە سەربازییە بەشێکە لەو پاکێجە سەربازییەی واشنتن دایناوە پێشكێشی ئۆکراینای بکات. هەفتەی رابردوو ئەڵمانیاش رایگەیاند، 500 موشەکی ستینگەری پێشکێش بە ئۆکراینا کردوون.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق