مامۆستایانی ناڕازی پشتیوانی بایكۆتیان ڕاگەیاند

ليست هناك تعليقات



مامۆستایانی ناڕازیی بایکۆتی سەرتاسەرییان ڕاگەیاند و باسیان لەوەکرد، هیچ پاساوێک بۆ دابەشنەکردنی موچەی مامۆستایان نەماوە لە کاتێکدا نرخی نەوت بەرزبووەتەوە.

لە ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازییەوە

وەکو لای هەمووان ئاشکرایە ڕۆژ دوای ڕۆژ نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە و داهاتی ناوخۆ و گومرگ و باج بەڕێژەیەکی زۆر زیادی کردووە و نرخی سەرجەم پێداویستیە بنەڕەتیەکانی ژیان بەرزبۆتەوە و هیچ پاساوێک بۆ دابەشنەکردنی مووچە و ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران نەماوە
بۆیە لێرەدا بەپێویستی دەزانین هەڵوێستی خۆمان لە چەند خاڵێکدا بخەینەڕوو
١ ــ سەرجەم قسەکانی سەرۆکی حکومەت ڕەتدەکەینەوە و پێمان وایە جگە لە پاساو هێناوەوە بۆ دزی و گەندەڵیێەکانیان هیچ شتێکی نوێی تیا نەبوو
٢ ــ هەڵوێستی خۆمان دەخەینە پاڵ ئەو مامۆستا و خوێندنگایانەی بایکۆتیان کردووە و داوا لە سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی دام و دەزگاکان دەکەین لە ڕۆژی یەکشەممە وە بەرواری ٦ / ٣ / ٢٠٢٢ بایکۆتی دەوام بکەن و دەوامی سەرجەم زانکۆ و قوتابخانە و فەرمانگەکان ڕابگرن . هاوکات داواکارین بۆ مانگەکانی ئایندەش لەئەگەر نەدانی مووچە بەسێ ڕۆژ جارێک بایکۆتی دەوام و خوێندن بکرێت .

له کۆتاییدا ڕای دەگەیەنین
ڕای دەگەیەنین هەر پێشهاتێک بۆ پرۆسەی پەروەردە بێتە پێش دەسەڵاتدارانی گەندەڵ و بێباکی هەرێمی کوردستان لێی بەرپرسن .

ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازی
٥ / ٣ / ٢٠٢٢


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif