سەرۆککۆماری میللی دیموکراتیی دۆنێتسک دەڵێت، دەبێ ئۆکراینا بێ چەک بکرێت، واتە دەبێ لە هەموو چەکەکانی هێرشکردن داماڵدرێت، دەبێ ئۆکراینا لە نازیزم داماڵدرێت، واتە دەبێ هەموو پارتە نیونازییەکان و رەگەزپەرستەکان قەدەخەبکرێن، دەبێ بە پاڵەوانکردن و ستایشکردنی هەموو هاوکارانی ئەڵمانیای نازی، ئەوانەی وەک باندێرا، شوخەڤیج و زۆر کەسایەتی دیکەی بێ رێز، قەدەخە بکرێن.
دێنس پووشیلین، سەرۆککۆماری میللی دیموکراتیی دۆنێتسک لە هەڤپەیڤینێکی تایبەتدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی رووداو کە کامێز شەدادی لەگەڵی ئەنجامیدا و رۆژی سێشەممە 15-03-2022 پەخشکرا گوتی، "داوای هاوکاریمان لە رووسیای فیدراڵ کرد و وەڵامی سەرۆکی رووسیاش لەکاتی خۆیدا بوو، رزگارکردنی خاکی دۆنێتسک و لوهانسک بە پشتگیری سوپای رووسیا ئەنجام دەدرێت. بۆیە روونە ئۆکراینا لە چەک و نازییەکان دادەماڵدرێت."
دەقی هەڤپەیڤینەکە؛
رووداو: زۆر سوپاس کە لەم کاتە سەختەدا، داوای ئێمەتان پەسندکرد بۆ هەڤپەیڤین لەگەڵ ئێوەدا. ئێستا جەنگ بە سەختی بەردەوامە، بۆیەش دەمەوێ لە دەستپێکدا بپرسم ئایا لە سەرەتای ئەم ئۆپەراسیۆنە تایبەتەوە هێزەکانی ئێوە چەند خاکی کۆماری دۆنێتسکی کۆنترۆڵکردووە کە تاوەکو ئێستا لە دەرەوەی کۆنترۆڵی ئێوەدا بوو؟
دێنس پووشیلین: ئێستا دەتوانم بڵێم کە 48 ناوچە و گوند رزگارکراون. ئۆپەراسیۆن بەردەوامە. هێشتا زۆر شاری گەورە و شوێنی نیشتەجێبوون ماون کە پێویستە رزگاربکرێن. ئێستا بۆ رزگارکردنی شاری ماریۆپۆل ئامادەکاری خێرا دەکرێن. یەکە چەکدارییە رەگەزپەرستەکانیش زیاتر لەوێ کۆبوونەتەوە. ئەو یەکە نیو نازییانەی لەنێو هێزە چەکدارەکانی ئۆکراینادان، خەڵکی سڤیل وەک قەڵغانی زیندوو بەکاردەهێنن و ئەوەش کار لە خێرایی پێشڤەچوونی ئێمە دەکات. لەگەڵ ئەوەشدا ئۆپەراسیۆنی رزگارکردن بەردەوامە. رۆژانە سەرکەوتنی بەرچاو تۆمارد دەکرێن، ئامانجی سەرەکیمان ئەوەیە بگەینە سنوورەکانی پارێزگای پێشووی دۆنێتسک کە سنووری کۆماری میللی دۆنێتسکە و لە دەستووری ئێمەدا دیاریکراوە. ئەو خاکەی کە لە ساڵی 2014دا گشتپرسی سەربەخۆیی کۆماری ئێمەی تێدا بەڕێوەچوو.
رووداو: وەک سەرۆکی کۆمار، لە پرۆسەی دروستکردنی هەلومەرجەکانی تازەی ژیان دا لەو ناوچانەی کەوتوونەتە دەست ئێوە، زیاتر رووبەڕووی چ سەختییەک دەبنەوە؟
دێنس پووشیلین: بێگومان ئێمە پێداویستییە هەرە پێویستەکان پێشتر دەگەیێنینە دانیشتووانی ناوچەکە، وەک خۆراک، پێداویستییە پزیشکییەکان و بەتایبەتی داو و دەرمان بۆ نەخۆشخانەکان و کارەکانی نوێکردنەوەی ئاواییەکان. بەگشتی لە هەموو ناوچە رزگارکراوەکان کارەبا، ئاو و گاز نییە. لەبەرئەوەی کە دووژمن دەکشێتە دواوە هەموو هێڵەکانی کارەبا دەپچڕێنێت، دوای ئەوەش ئەو ناوچانەی پێشتر خۆیان لێیبوون تۆپباران دەکات. لەبەرئەوە هەموو بیناسازی و ئاواییەکان وێران دەبن، ماڵی خەڵک و ئاواییە ئیدارییەکان وێران دەبن. پێویستە هەموویان سەرلەنوێ دروستبکرێنەوە. دوای رزگارکردنی شارەکان، لەسەرەتادا هەوڵدەدەین کارمەندانی ئاسایش کارەکانیان تەواو بکەن، دوای ئەوە بە تەواوی دەکەونە دەست دەسەڵاتی سڤیلەوە.
رووداو: ئایا هێزەکانی کۆماری دۆنێتسک تەنیا خەریکی کۆنترۆڵکردنی سنووری ئێوەن یاخود لەگەڵ هێزەکانی رووسیا لە بەرەکانی دیکەش بەشداری شەڕ دەکەن. هاوکاری نێوان هەردوو هێزەکە چۆنە؟
دێنس پووشیلین: هاوکارییەکی تەواو لە سەرەتاوە دروستکراوە. لەبەرئەوەی لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی تایبەتدا رزگارکردنی خاکی کۆمارە میللییەکان لە دۆنێتسک و لوهانسک، بە پشتگیری سوپای رووسیا ئەنجام دەدرێت. هەروەها ئەرکێکی هاوبەشیسمان هەیە کە بە هاوئاهەنگییەکی هاوبەش بەڕێوەدەبرێت. بۆ نموونە لەسەرەتای مانگی ئاداردا گەیشتینە سنوورەکانی زاپارۆژیێ و لەوێ ئێمە و یەکەکانی سوپای رووسیا گەیشتینە یەکتر. ناوچەکانی دیکە، ئێمە هەندێک لە هاووڵاتییە چەکدارکراوەکانمان دەنێرین بۆ دابینکردنی ئاسایش لەو ناوچانەی کە گوند و شارەکانی رزگارکراون و لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی رووسیادان.
رووداو: کەمێک بچینە دواوە. ئایا ئێوە چاوەڕوانتان دەکرد ئۆپەراسیۆنێکی بەوشێوە فراوانە دەستپێبکات، ئێوە ئامادەبوون بۆ ئەم هێرشە. یان ئەوە بۆ ئێوەش گوشار بوو، چونکە ئێوە ماوەی 8 ساڵ لە دۆخی ئاگربەست دا دەژیان؟
دێنس پووشیلین: بەداخەوە لە ماوەی ئەو 8 ساڵەدا ئاگربەستێکی تەواو نەبوو. رکابەرەکانی ئێمە هەموو دەرفەتەکانیان بەکاردەهێنان بۆ ئەوەی سنوورەکان بگۆڕن. لە ماوەی ئەم 8 ساڵەدا ئۆکراینا درێژەی بە هێرشەکانیدا بۆ سەر ئێمە. بێگومان ئەمەش وای لە ئێمە دەکرد هەمیشە لە ئامادەییدا بین. ئامادەکاری ئێمە بۆ ئەوەبوو کە ئۆکراینا هەموو کات دەتوانێت هێرش بکات. بەپێی ئەو بەڵگە و زانیاریانەی کەوتبوونە بەر دەستی ئێمە ئۆکراینا پلانی هەبوو رۆژی 8ـی ئادار هێرش بکاتە سەر ئێمە. نەک بۆ سەر دۆنباس، بەڵکو بۆ سەر کریمیاش، کریمیای رووسیا. من و هاوتاکەم لە کۆماری لوهانسک داوای هاوکاریمان لە رووسیای فیدرال کرد و وەڵامی سەرۆکی رووسیاش یەکسەر و لەکاتی خۆیدا بوو. لە 24ـی شوبات ئەو ئۆپەراسیۆنە تایبەتە ئەنجامدرا. لەڕاستیدا ئەم ئۆپەراسیۆنە ژیانی هەزاران مرۆڤ و ژیانی دانیشتووانی دۆنباسی رزگار کرد، چونکە ئەگەر ئۆکراینا پلانەکەی جێبەجێ بکردبووایە، کۆمەڵکوژی روویدەدا.
رووداو: لەلایەکی دیکەوە دانوستاندنەکان بەردەوامن، مەرجی دیار دەستنیشان دەکرێن. ئایا ئاگربەست چۆن دروست دەبێت، یاخود گرتنی کیێڤ ئامانجی سەرەکییە؟
دێنس پووشیلین: بۆ ئێمە ئامانجی سەرەکی ئەوەیە خۆمان بگەیێنینە سنوورەکانی کۆمارە دەستوورییەکەمان. هەرچی بەشەکەی دیکەی ئۆکراینایە، مەرجەکانی دروستبوونی ئاگربەست زۆر بە دیاری و ئاشکرایی باسکراون. هەمان ئەو مەرجانەش لە کارنامەی پرۆسەی دانووستاندنەکانی نێوان رووسیا و ئۆکراینادا هەن. ئەوەی ئێمە دەیبینین ئۆکراینا نایەوێت بە دروستی نزیکی ئەو مەرجانە ببێت. مەرجەکان زۆر ئاسان و ساکارن، دەبێ ئۆکراینا بێ چەک بکرێت، واتە دەبێ لە هەموو چەکەکانی هێرشکردن داماڵدرێت، دەبێ ئۆکراینا لە نازیزم داماڵدرێت، واتە دەبێ هەموو پارتە نیونازییەکان و رەگەزپەرستەکان قەدەخەبکرێن، دەبێ بە پاڵەوانکردن و ستایشکردنی هەموو هاوکارانی ئەڵمانیای نازی، ئەوانەی وەک باندێرا، شوخەڤیج و زۆر کەسایەتی دیکەی بێ رێز، قەدەخە بکرێن. دەبێ کریمیا وەک بەشێک لە خاکی رووسیا دانی پێدابنرێت، دەبێ هەردوو کۆماری میللی دۆنێتسک و لوهانسک دانیان پێدابنرێت بە سنوورەکانی پێشووی هەردوو پارێزگای دۆنێتسک و لوهانسکەوە. واتە دان بە سنوورە دەستوورییەکانیان دابنرێت. هەروەها پێویستە ئۆکراینا دۆخی بێلایەنی رابگەیێنێت، واتە دەبێ دەست لە پلانەکانی ئەندامێتی ناتۆ هەڵبگرێت. هەموویان زۆر روون و ئاسانن. ئەگەر هەموو مەرجەکان جێبەجێبکرێن، هیچ پێویستی بە بەکارهێنانی چەک و درێژەدان بە شەڕ نامێنیت.
رووداو: ژمارەی کوژراوەکانتان لە سڤیل و سەربازەکان زۆرە بەپێی سەختی و بەرفراوانی شەڕەکە؟
دێنس پووشیلین: لە شەڕی دواییدا تاوەکو ئێستا 17 هاووڵاتی سڤیلی ئێمە بوونەتە قوربانی. لە 17ـی شوباتەوە کە ئۆکراینا ئامادەکاری بۆ هێرش کردبوو. هەروەها ئەگەر هەڵەنەبم 152 کەسیش بریندارن. سەبارەت قوربانییەکانمان لەنێو سوپادا، بێگومان ئێمەش قوربانیمان هەن و برینداریشمان هەن، هیچ شەڕێک بەبێ قوربانی نابێت.
رووداو: ئەگەر بگەڕێینەوە سەر ئەو پرسیارەی بۆچی لە ماوەی 8 ساڵدا چارەسەرێکی سیاسی بۆ ئەو قەیرانە پێکنەهات و پێویستی راگەیاندنی سەربەخۆیی لە کام پێویستییەوە دەرکەوت، ئایا بزووتنەوەی ئێوە لە سەرەتای دامەزراندنی دەوڵەتی ئۆکرایناوە هەبوو یانیش لەبەر هۆکاری دیکە تازە دروستبوو؟
دێنس پووشیلین: لێرەدا دەبێ باسی ئەو قۆناخە بکەین، کاتێک یەکێتی سۆڤیەت هەڵوەشایەوە دەوڵەتانی نوێ دروستبوون. لەسەردەمی یەکێتی سۆڤیەتدا دۆنباس وەک هەرێمێکی رووسی دەژمێردرا. کاتێک لە ئۆکراینا و لەکاتی بە ئۆکراینیکردنی هێدی هێدی دا، لەسەرەتادا هەموو بەڵگەنامەکانیان کردنە ئۆکراینی. دواتر 50٪ـی بەرنامەکانی تەلەڤزیۆن تەنیا بە زمانی ئۆکراینی بوون، لە قوتابخانەکان پەروەردە تەنیا بە زمانی ئۆکراینی بوو. هەموو شتێکی رووسی، وێژەی رووسی و کولتووری رووسی سەرکوت دەکرا و ئێمەش ئەوەمان قبوڵ نەدەکرد. خاڵی شکاندن ساڵی 2014 دەستیپێکرد، ئەوکاتەی کودەتا لە ئۆکراینا روویدا، کودەتای سەربازی. دەسەڵاتە کەوتە دەست نیونازییەکان، بە پشتگیریی نووسەرانی رادیکاڵی کۆمەڵگە. ئەوکات ئەو یەکەمین یاسایەی بە ئاستی بەرز، واتە لە پەرلەمان پەسندکرا، قەدەخەکردنی زمانی رووسی بوو. ئەو زمانەی کە ئێمە پێی لەدایکبووین، قسەمان پێکردووە، بیری پێدەکەینەوە و خەونەکانمانی پێدەبینین. ئەو زمانەیان هەڵگرت و قەدەخە کرد. دوای ئەوەش هاوکار و نۆکەرەکانی ئەڵمانیای نازییان کردنە پاڵەوان. ئەوانەی وەک باندێرا و شوخەڤیچ و هاوکارەکانیان، ئەوانەی لە جەنگی جیهانیی دووەمدا ئەشکەنجە و کۆمەلکوژییان لە دژی هاووڵاتیانی ئێمە ئەنجام دابوو.
ئەوان ناتوانن ببنە پاڵەوان، ئەمە لەلای ئێمە قبوڵ ناکرێت. بۆ ئێمە پاڵەوانانی جەنگی جیهانیی دووەم باوک و باپیرانی ئێمەن. ئەگەر ئێمە تەنیا کۆمارەکانی دۆنێتسک و لوهانسک هەژمار بکەین، کە دواتر بە ناچاری سەربەخۆیی خۆیان راگەیاند، چوار ملیۆن مرۆڤن. ژمارەکە زۆرە، بەڵام ئەگەر ئێمە هەموو رووس و رووسی ئاخێڤەکانی باشوور و رۆژهەڵات هەژمار بکەین، چەندین جار زیاترن. لە شوێنی دیالۆگ، لە 15ـی نیسان، ئۆکراینا ئۆپەراسیۆنی ئەنتی تیرۆری دەستپێکرد. ئێمە لە 11ـی ئایار گشتپرسی سەربەخۆییمان ئەنجامدا. بۆ ئێمە ئەمە پێویستییەکی ناچاری بوو. ئێمە هەبوونی خۆمان لەنێو ئۆکراینای نوێدا نەدەبینی، کە لە دوای خۆپیشاندانەکانی گۆڕەپان دروستببوو. ئیدی هیچ شوێنێک بۆ ئێمە نەمایەوە. ئەو ئۆپەراسیۆنەی دەستپێکرابوو، ئیدی دژە تیرۆر نەبوو، بەڵکو ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی ئۆکراینا بوو لە دژی هاووڵاتیانی.
دوای ئەوە ئەڵمانیا و فەرەنسا، بێگومان رووسیاش دەستپێشخەری دانووستاندنیان کرد، لە ئەنجامدا رێککەوتنی مینسکی لێکەوتەوە و، توانی بۆ ماوەیەک قۆناخی شەڕی گەرم رابوەستێنێت. لەگەڵ ئەوەش نەیتوانی ئاشتییەکی هەمیشەیی دروست بکات. بۆچی ئۆکراینا رێککەوتنەکانی مینسکی جێبەجێنەکردن؟ بۆچی ئەرکەکانی خۆی جێبەجێنەکردن؟ چونکە دوای کودەتای ساڵی 2014 ئۆکراینا سەروەریی خۆی لەدەستدا. ئۆکراینا تەواو سەربەخۆ نییە، ئۆکراینا ئەو وڵاتەیە کە خاوەنەکانی لە دەرەوە ئاراستەی دەکەن کە چ بکات و چۆن بیکات. ئۆکراینا بووەتە ئەو وڵاتە کە ناتۆ تێیدا خۆی نزیکی سنوورەکانی رووسیا دەکاتەوە. ئەوەش مەترسی شەڕێکی بەرفراوانی لە دژی رووسیا لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت، کە دەکرێ لە جەنگی جیهانی سێیەم نزیکمان بکاتەوە و دەکرێت ببێتە جەنگی کۆتایی مرۆڤایەتی. لێرەشدا دەبووایە رووسیا کاردانەوەیەکی هەبێت. رووسیاش کاردانەوەی نیشاندا.
رووداو: وەک دەزانن لە ساڵی 2017دا گەلی دیکەش گشتپرسی سەربەخۆییان ئەنجامدا. بۆ نموونە هەرێمی کوردستان لە عێراق و هەرێمی کەتەلۆنیا لە ئیسپانیا، هەردوو هەرێمەکە دوای گشتپرسی ئابلۆقەدران و ئەمریکا و ئەوروپا کە وەک پشتیوانی کورد بوون، دانیان بە سەربەخۆیی کوردستان دانەنا. کەتەلۆنیاش بەهەمانشێوە. ئایا ئەگەر پشتیوانی رووسیا نەبووایە، چارەنووسی گشتپرسیی ئێوە چۆن دەبوو و، ئێوە دواڕۆژی سەربەخۆیی دۆنباس چۆن دەبینن؟
دێنس پووشیلین: لەسەرەتادا دوای کودەتای سەربازی کە دوای ئەوە چەند پرۆسەیەکی نوێ دەستیان پێکرد، بەتایبەتی گشتپرسی کۆمارەکانی ئێمە، ئێمە زیاتر لە پشتیوانی دەسەڵاتدارێتی رووسیا لەلایەن گەلەوە پشتیوانیمان لێکرا، لەلایەن گەلی رووسیاوە. بۆچی؟ چونکە ئێمەش رووسین. مرۆڤی رووس کاتێک نادادی دەبینێت، ناتوانێ بێدەنگ بێت و دوورەپەرێز بێت. لەبەرئەوە لە ماوەی ئەم قۆناخەدا، ئێمە لەلایەن ئەوانەوە پشتگیری کراین، پشتیوانییەکی مرۆڤانە، پشتیوانی سیاسی لە پرۆسەی رێککەوتنەکانی مینسک دا. ئەوان ئێمەیان بە تەنیا نەهێشت، نەک تەنیا بەرامبەر ئۆکراینا بەڵکو بەرامبەر دەوڵەتانی رۆژئاواییش، ئەوانەی کە لە دژی هەبوونی ئێمەبوون. بەدرێژایی وەرزی هاوینی 2014 ئەوکاتەی گوند و شارەکانی ئێمە وێران دەکران و لەگەڵ زەوی تەخت دەکران و خەڵکی سڤیل قڕ دەکران، هەموو دەوڵەتانی رۆژئاوایی بێدەنگبوون. من پێتان دەڵێم لە ماوەی شەڕی 8 ساڵەدا، لەسەر خاکی هەردوو کۆماری ئێمە 14 هەزار کەسی سڤیل کوژران.
تەنیا لە کۆماری میللی دۆنێتسکدا 91منداڵ بوونە قوربانی. وڵاتانی رۆژئاوایی هیچ جارێک لە میدیای خۆیاندا باسی ئەو رووداوانەیان نەکرد، هەروەک بڵێی هیچ شتێک لێرە رووینەداوە. ئینجا ئەمانەن وڵاتانی رۆژئاوایی. ئایا بۆچی دانیان بە سەربەخۆیی کەتەلۆنیا و کوردستان دانەنا؟ تەماشا بکەن، ئەوان هەموو نەتەوەکانی دیکە تەنیا بۆ بەرژەوەندییەکانیان بەکاردێنن. تێڕوانین و داوای گەلانی دیکە بۆ ئەوان سەرنجڕاکێش نین و بێ واتان. ئەوان یان دەست بەسەر خاکیاندا دەگرن یاخود وەک کۆلۆنی خۆیان دەیانبینن، تەنیا بەپێی بەرژەوەندییەکانیان تەماشایان دەکەن.
رووداو: ئێوە تیکۆشانی کورد بۆ سەربەخۆیی بە مافی کورد دەبینن؟
دێنس پووشیلین: ئێوە دەزانن لە پەیمانی نەتەوەیەکگرتووەکاندا دوو مادەی دژی یەک هەن، کە بەدوای یەکتردا نووسراون. یەکەم : مافی گەلان بۆ دیاریکردنی چارەنووسیان. مادەی دیکە: سەروەری دەوڵەتەکان و یەکپارچەیی خاک و سنووریانە. کام لەم دوو مادەیە بنچینەییە؟ بە بۆچوونی من دەبێ گەلان بڕیار بدەن و دەبێ مافی دیاریکرنی چارەنووسی گەلان بنچینەیی بێت. ئەوە تێڕوانین و لێکدانەوەی تایبەتی منە. بە بۆچوونی من ئەگەر تێڕوانین و داوای مرۆڤەکان و گەلان بە بنچینەیی وەربگیرابووایە، نەک بەرژەوەندییە ئابوورییەکانی دەوڵەتان، سیستەمی جیهانی زۆر دادپەروەرانەتر دەبوو.
رووداو: ئایا پلانتان هەیە لەگەڵ کۆماری لوهانسک یەکبگرن یان لەگەڵ کریمیا، چونکە گوتتان هێزەکانی ئێوە و یەکەکانی سوپای رووسیا لەلای باشوور، لە هێڵی زاپارۆژی گەیشتوونەتە یەکتر؟
دێنس پووشیلین: تەماشاکەن، ئێستا ئەوە مژاری جێگەی باس نییە. دمەوێ ئەوە بەبیر بێنمەوە کە نەک تەنیا رووسیا سەربەخۆیی ئێمەی بە فەرمی ناسیوە، هەروەها ئۆسیتیای باشوور و ئەبخازیاش دانیان بە ئێمە داناوە، لێکتێگەیشتنێکمان لەگەڵ کۆماری عەرەبی سووریاش هەیە لەسەر داننان بەسەربەخۆیی ئێمە. ئەو دەوڵەتانەی پشتیوانی رووسیاش دەکەن هەن. وەک کوبا، نیکاراگوا، ڤەنزوێلا، کۆماری ناوەندیی ئەفریقیا و وڵاتی دیکەش. ئێمە لەگەڵ ئەوانیش کاردەکەین بۆ داننان بە سەربەخۆیی ئێمەدا. لەبەرئەوە تەماشا دەکەین بزانین رەوشەکە بەرەو کوێ دەڕوات. هەرچۆنێک بێت ئیدی جیهان وەک پێشوو نابێت. ئەو هیستریایەی کە ئەمڕۆ لە جیهاندا دروستبووە، کاتییە. لەسەرووی هەموویانەوە ئەو سیاسەتی سزادانەی رووسیا و ئەوانیدیکە. سەبارەت بە پلانی ئێمە وەک کۆماری میللی دۆنێتسک لەگەڵ کۆماری لوهانسک، ئێستا بۆ ئێمە کاری هەرە گرنگ ئەوەیە بگەینە سنوورە دەستوورییەکانمان. دوای ئەوە بەپێی بۆچوون و داوا و تێگەیشتنەکانی گەلەکەمان دەجوڵێینەوە. چ بۆ ئێمە گونجاوبێت، ئەوە دەکەین. لەسەرەتادا تەماشا دەکەین بزانین بەشی ماوەی ئۆکراینا چی لێدێت. ئایا ئۆکراینا دەتوانێت بەو سیاسەتە نا بەرهەمدار و نا ئاواکارەی رژێمی کییڤ وەک دەوڵەت بمێنێتەوە یان نا؟ یاخود دەکرێت دامەزراندنێکی نوێ لەسەر ئەو خاکە دروستببێت، بەڵام من دەتوانم تەنیا شتێک بە مسۆگەری بڵێم، هەرچییەک لە دەست ئێمە بێت دەیکەین بۆ ئەوەی نزیکی رووسیا بین، ئەمە ناگۆڕدرێت.
رووداو: هەرچۆنێک بێت لە ئۆکراینای نوێ دا وەک ئێوە دەڵێن هیچ ئەگەری ئەوە هەیە ئێوە لەگەڵ ئەو ئۆکراینا نوێیەدا بمێننەوە یانیش بە دڵنیایی هەر لەگەڵ رووسیادا دەبن؟
دێنس پووشیلین: تەماشاکەن، هێشتا روون نییە چ بەسەر ئۆکراینا دێت، بەڵام دەتوانم زیاتر بڵێم کە دیار و روونە ئۆکراینا لە چەک دادەماڵدرێت، ئۆکراینا لە نازییەکان دادەماڵدرێت. بەپێی ئەنجامی ئەمانە، ئێمەش بڕیاری گونجاوی خۆمان دەدەین. هێشتاش ئۆپەراسیۆنی تایبەت بەردەوامە.
رووداو: بە تێڕوانینی ئێوە هیچ مەترسیی ئەوە هەیە ئەو شەڕە دووژمنایەتی نەتەوەیی لەنێوان رووس و ئۆکراینییەکان دا دروست بکات؟
دێنس پووشیلین: من پێتان دەڵێم، دۆنباس هەمیشە هەرێمێکی فرە نەتەوە بووە. 130 نەتەوەی جیاواز لێرەدا دەژین. دۆنباس هەرێمێکی پیشەسازییە و ژمارەی دانیشتووانی زۆرە، هەر لە زووەوە. هیچکات ناکۆکی نەتەوەیی لێرە دروستنەبوونە. هەموو نەتەوەکان لێرە بەپێی بنەماکانی پشتیوانی و پێکەوەژیان هەڵسوکەوت دەکەن، چونکە هەموو کەسێک لە پیشەسازییە قورسەکان، لە کارگەکانی خەڵوز و کانەکان دا کار دەکەن، هەر کەسێک پێویستی بە پشتیووانی ئەوانی دیکەیە. لەبەرئەوە هیوادارم ئەمە ببێتە بنچینەیەک بۆ بەشی ماوەی ئۆکرایناش.
ئۆکراینی و رووس یەک گەلن، هەموو کەس زۆر بە باشی ئەوە تێدەگات. ئێوە ناتوانن نە بە ئاشکرا ئەوان لە یەکتر جیا بکەنەوە، نە بەپێی پەروەردەش لە یەکتریان جیابکەنەوە، نە بەپێی میژووی هابەش و نە بە پیوانەکانی دیکەش. جگە لەو 8 ساڵەی دوایی، کە هەوڵدەدرا دۆخەکە بگۆڕن، بەڵام ئەمانە هەوڵدانی دەرەکی بوون. ئەم هەوڵانە هیچ چانسێکیان نییە. لەو باوەڕەدام ئێستا دۆخەکە دەگۆڕێت، ئۆکراینا و بێلاڕووس و رووسیا ناچارن پێکەوەبن. تەنیا پێکەوە دەتوانن لەبەردەم هەڕەشە دەرەکییەکان رابوەستن.
رووداو: توانای دۆنباس چەند بەشی ئەوە دەکات کە بتوانێت ئابووری خۆی گەشە پێبدات و ئاستی ژیانی گەلەکەی باشتر بکات، بەبێ پشتیووانی رووسیا کە ئێستا لەژێر ئابلۆقەیەکی زۆر تووند دایە؟
دێنس پووشیلین: دۆنباس هەرێمێکی پیشەسازییە، جگە لە سامانی ژێر زەوی و جگە لە توانا پیشەسازییەکەی، سامانی هەرە بەنرخی دۆنباس مرۆڤەکانیەتی کە دەیانەوێت و دەتوانن کار بکەن بۆ خۆشگوزەرانی و گەشەپێدانی وڵاتە مەزنەکەمان. من باسی پێشکەوتنی رووسیای مەزن دەکەم. من دەتوانم بە دڵنیاییەوە بڵێم کە توانای دۆنباس بەشی خۆی دەکات، بەتایبەتیش دوای ئەوەی ئێمە دەگەینە هەموو سنوورە دەستوورییەکانی کۆماری میللی دۆنتێسک.
رووداو: لە کۆتاییدا دەمەوێت لە ئێوەوە گوێم لێبێت کە ئێوە دەتوانن چ بە تەماشەڤانانی کورد بڵێن، لە بواری تێکۆشانی ئازادیخوازانەیان و لەسەر هەوڵەکانی ئێستای خۆتان؟
دێنس پووشیلین: لێرەدا هەڵبژاردنی هاوپەیمانییەکی راست زۆر گرنگە، چونکە لەم پرۆسە درێژەدا ئەمە رۆڵێکی زۆر گرنگ دەگێڕێت. ئێمە ئێستا دەبینین رووسیا و دەسەڵاتدارییەکەی هەموو ئەرکەکانی جێبەجێدەکات. بەتایبەتیش لە سیاسەتی دەرەوەدا. هەمیشە بەڵێنەکەی دەباتە سەر تاوەکو هاوبەشەکانی پابەندی بەڵێنەکانیان بن. لەبەرئەوە دەبێ هاوکاری لەگەڵ ئەو دەوڵەتانە بکرێت کە سیاسەتێکی روون و ئاشکرایان هەیە و هاوکاری لەگەڵ ئەوان لەسەر بنچینەی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان ئاواکراوە. وڵاتانی رۆژئاوایی بە ئەمریکا و بەریتانیاشەوە، دەریانخست کە ئەوان پابەندی بەڵێنەکانیان نابن و، ئەمڕۆ ئەنجامەکانی دەبینین کە چ لە جیهاندا روودەدات. ئێمە دەبینین کە شەڕ لەپێناو سەرچاوەکانی وزە بەردەوامە و بەرژەوەندی وڵاتانی دیکە و گەلانی دیکە رەچاو ناکرێت، بە کوردیشەوە.
رووداو: دیسان دەیڵێمەوە چ پەیامێکتان هەیە بۆ کورد؟
دێنس پووشیلین: هاوکار و وڵاتی راست هەڵبژێرن، ئەوانەی کە پێویستە پەیوەندییان لەگەڵ ببەستن دەبێ بۆ داهاتوو هاوکاریتان بکەن.
رۆژی رۆژی 19یەمی جەنگی رووسیا و ئۆکراینایە، هەوڵی وڵاتان بۆ وەستاندنی شەڕەکە و دەربازکردنی خەڵکی سڤیل بەردەوامە. هەفتەی داهاتووش سەرکردەکانی وڵاتانی ناتۆ لەسەر پرسەکە کۆدەبنەوە. سەرۆکی ئۆکرایناش ئەمڕۆ بە راشکاوانە گوتی، دەبێت ئەوە قبووڵ بکەن کە ناتوانن ببنە ئەندام لە ناتۆ.
نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، تاوەکو ئێستا زیاتر لە سێ ملیۆن کەس لە ئۆکراینا هەڵاتوون کە 1.8 ملیۆن لەو ئۆکراینییانە ئێستا لە پۆڵەندان.
تاوەکو ئێستا بەپێی ئاماری نەتەوە یەکگرتووەکان، 691 کەسی سڤیل گیانیان لەدەستداوە و هەزار و 143 کەسیش برینداربوون.
لووتکەی ناتۆ لە 24ـی ئەم مانگە دەبێت. بڕیارە جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکاش بچێتە برۆکسل و لەگەڵ سەرکردەکانی یەکێتیی ئەوروپا و ناتۆ کۆببێتەوە.
رووسیا بەردەوامە لە گەمارۆکانی بۆسەر شاری ماریۆپۆڵ، بەڵام رێڕەوی مرۆیی کراونەتەوە و ئەمڕۆ زیاتر لە 29 هەزار کەس لە شارەکە دەرچوونە. رووسیا دەڵێت، هاوکاربووە لە دەرکردنی خەڵکی سڤیل لە ناوچەکانی شەڕ لە ئۆکراینا.
بڕیارە سبەی چوارشەممەش گفتوگۆکانی رووسیا و ئۆکراینا لەبارەی وەستاندنی جەنگەکە و ئاگربەست بەردەوامییان پێبدرێت.
هێزەکانی رووسیا بەردەوامن لە پێشڕەوییان بەرەو کیێڤ، رۆژی سێشەممەش باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوونیان کردە ئامانج کە بەهۆیەوە چوار کەس بوونە قوربانی.
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکاش واژۆی لەسەر بودجەیەکی 14 ملیار دۆلاری کرد بۆ هاوکاریی ئۆکراینا.
19یەمی جەنگی رووسیا و ئۆکراینایە، هەوڵی وڵاتان بۆ وەستاندنی شەڕەکە و دەربازکردنی خەڵکی سڤیل بەردەوامە. هەفتەی داهاتووش سەرکردەکانی وڵاتانی ناتۆ لەسەر پرسەکە کۆدەبنەوە. سەرۆکی ئۆکرایناش ئەمڕۆ بە راشکاوانە گوتی، دەبێت ئەوە قبووڵ بکەن کە ناتوانن ببنە ئەندام لە ناتۆ.
نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، تاوەکو ئێستا زیاتر لە سێ ملیۆن کەس لە ئۆکراینا هەڵاتوون کە 1.8 ملیۆن لەو ئۆکراینییانە ئێستا لە پۆڵەندان.
تاوەکو ئێستا بەپێی ئاماری نەتەوە یەکگرتووەکان، 691 کەسی سڤیل گیانیان لەدەستداوە و هەزار و 143 کەسیش برینداربوون.
لووتکەی ناتۆ لە 24ـی ئەم مانگە دەبێت. بڕیارە جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکاش بچێتە برۆکسل و لەگەڵ سەرکردەکانی یەکێتیی ئەوروپا و ناتۆ کۆببێتەوە.
رووسیا بەردەوامە لە گەمارۆکانی بۆسەر شاری ماریۆپۆڵ، بەڵام رێڕەوی مرۆیی کراونەتەوە و ئەمڕۆ زیاتر لە 29 هەزار کەس لە شارەکە دەرچوونە. رووسیا دەڵێت، هاوکاربووە لە دەرکردنی خەڵکی سڤیل لە ناوچەکانی شەڕ لە ئۆکراینا.
بڕیارە سبەی چوارشەممەش گفتوگۆکانی رووسیا و ئۆکراینا لەبارەی وەستاندنی جەنگەکە و ئاگربەست بەردەوامییان پێبدرێت.
هێزەکانی رووسیا بەردەوامن لە پێشڕەوییان بەرەو کیێڤ، رۆژی سێشەممەش باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوونیان کردە ئامانج کە بەهۆیەوە چوار کەس بوونە قوربانی.
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکاش واژۆی لەسەر بودجەیەکی 14 ملیار دۆلاری کرد بۆ هاوکاریی ئۆکراینا.
رۆژی 19یەمی جەنگی رووسیا و ئۆکراینایە، هەوڵی وڵاتان بۆ وەستاندنی شەڕەکە و دەربازکردنی خەڵکی سڤیل بەردەوامە. هەفتەی داهاتووش سەرکردەکانی وڵاتانی ناتۆ لەسەر پرسەکە کۆدەبنەوە. سەرۆکی ئۆکرایناش ئەمڕۆ بە راشکاوانە گوتی، دەبێت ئەوە قبووڵ بکەن کە ناتوانن ببنە ئەندام لە ناتۆ.
نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، تاوەکو ئێستا زیاتر لە سێ ملیۆن کەس لە ئۆکراینا هەڵاتوون کە 1.8 ملیۆن لەو ئۆکراینییانە ئێستا لە پۆڵەندان.
تاوەکو ئێستا بەپێی ئاماری نەتەوە یەکگرتووەکان، 691 کەسی سڤیل گیانیان لەدەستداوە و هەزار و 143 کەسیش برینداربوون.
لووتکەی ناتۆ لە 24ـی ئەم مانگە دەبێت. بڕیارە جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکاش بچێتە برۆکسل و لەگەڵ سەرکردەکانی یەکێتیی ئەوروپا و ناتۆ کۆببێتەوە.
رووسیا بەردەوامە لە گەمارۆکانی بۆسەر شاری ماریۆپۆڵ، بەڵام رێڕەوی مرۆیی کراونەتەوە و ئەمڕۆ زیاتر لە 29 هەزار کەس لە شارەکە دەرچوونە. رووسیا دەڵێت، هاوکاربووە لە دەرکردنی خەڵکی سڤیل لە ناوچەکانی شەڕ لە ئۆکراینا.
بڕیارە سبەی چوارشەممەش گفتوگۆکانی رووسیا و ئۆکراینا لەبارەی وەستاندنی جەنگەکە و ئاگربەست بەردەوامییان پێبدرێت.
هێزەکانی رووسیا بەردەوامن لە پێشڕەوییان بەرەو کیێڤ، رۆژی سێشەممەش باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوونیان کردە ئامانج کە بەهۆیەوە چوار کەس بوونە قوربانی.
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکاش واژۆی لەسەر بودجەیەکی 14 ملیار دۆلاری کرد بۆ هاوکاریی ئۆکراینا.
رۆژی 19یەمی جەنگی رووسیا و ئۆکراینایە، هەوڵی وڵاتان بۆ وەستاندنی شەڕەکە و دەربازکردنی خەڵکی سڤیل بەردەوامە. هەفتەی داهاتووش سەرکردەکانی وڵاتانی ناتۆ لەسەر پرسەکە کۆدەبنەوە. سەرۆکی ئۆکرایناش ئەمڕۆ بە راشکاوانە گوتی، دەبێت ئەوە قبووڵ بکەن کە ناتوانن ببنە ئەندام لە ناتۆ.
نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، تاوەکو ئێستا زیاتر لە سێ ملیۆن کەس لە ئۆکراینا هەڵاتوون کە 1.8 ملیۆن لەو ئۆکراینییانە ئێستا لە پۆڵەندان.
تاوەکو ئێستا بەپێی ئاماری نەتەوە یەکگرتووەکان، 691 کەسی سڤیل گیانیان لەدەستداوە و هەزار و 143 کەسیش برینداربوون.
لووتکەی ناتۆ لە 24ـی ئەم مانگە دەبێت. بڕیارە جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکاش بچێتە برۆکسل و لەگەڵ سەرکردەکانی یەکێتیی ئەوروپا و ناتۆ کۆببێتەوە.
رووسیا بەردەوامە لە گەمارۆکانی بۆسەر شاری ماریۆپۆڵ، بەڵام رێڕەوی مرۆیی کراونەتەوە و ئەمڕۆ زیاتر لە 29 هەزار کەس لە شارەکە دەرچوونە. رووسیا دەڵێت، هاوکاربووە لە دەرکردنی خەڵکی سڤیل لە ناوچەکانی شەڕ لە ئۆکراینا.
بڕیارە سبەی چوارشەممەش گفتوگۆکانی رووسیا و ئۆکراینا لەبارەی وەستاندنی جەنگەکە و ئاگربەست بەردەوامییان پێبدرێت.
هێزەکانی رووسیا بەردەوامن لە پێشڕەوییان بەرەو کیێڤ، رۆژی سێشەممەش باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوونیان کردە ئامانج کە بەهۆیەوە چوار کەس بوونە قوربانی.
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکاش واژۆی لەسەر بودجەیەکی 14 ملیار دۆلاری کرد بۆ هاوکاریی ئۆکراینا.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق