د.هێمن هەورامی: جەخت لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەكەینەوە لە وادەی خۆیدا

ليست هناك تعليقات


 جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، رایگه‌یاند، ده‌بێت له‌ نزیكترین دانیشتنی په‌رله‌ماندا خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ هه‌موارى یاسای هه‌ڵبژاردن و كاراكردنه‌وه‌ى كۆمسیۆن و دۆخی گشتیی دارایی بكرێت.

د.هێمن هه‌ورامی ئه‌مڕۆ چوارشەممە له‌میانی كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ كلێمنس زێمتنه‌ر، كونسوڵی گشتیی كۆمارى ئه‌ڵمانیای فیدڕاڵ له‌ هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، "جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستیی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ واده‌ی دیاریكراوى خۆیدا ده‌كه‌ینه‌وه‌ و ده‌بێت له‌ نزیكترین دانیشتنی په‌رله‌مان خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ هه‌موارى یاسای هه‌ڵبژاردن و كاراكردنه‌وه‌ى كۆمیسیۆن و دۆخی گشتیی دارایی هه‌رێم بكرێت، بۆ ئەوەی ڕێرەوی پەیڕەوی و یاسایی خۆی وەربگرێت".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "پێویست بو كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان كارا بكرابوایه‌وه‌ و جێگەی کۆمیسیاره‌كانیش پڕبکرابوایه‌وه‌، هاوكات ئەو بابەت و یاداشت و ڕاپۆرتانەشی كه‌ پەیوەستن بە دۆخی دارایی و کاری پەرلەمانی بخرێنه‌ به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان، چونكه‌ هیچ بیانویه‌كی سیاسی بۆ دواخستنی كاراكردنه‌وه‌ى كۆمیسیۆن نه‌ماوه‌". 

هێمن هه‌ورامی سه‌باره‌ت ىه‌ مافی پێكهاته‌كانیش وتی، "دەبێت ماف و نوێنەرایەتیی پێکھاتەکان پارێزراو بێت و خواستی پێکھاتەکان لە فراکسێۆنە جیاجیاکانیان لە پەرلەمان و دامەزراوە سیاسی و ئاینی و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و نوخبەی پێکھاتەکان و جەماوەرەکەیان لە سەر شێوە و جۆر و کورسییەکانیان لەلایەن خۆیانەوە بڕیاری لێبدرێت". 



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق