پلاتفۆڕمی کوردستان و کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر كۆبوونەوە

هناك تعليق واحد



ڕۆژی ٢١ی شوباتی ٢٠٢٢ لە کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە شاری هەولێر شاندی پلاتفۆرمی کوردستان بۆ پرسە نیشتمانیەکان و بەرپرسی یەکەمی کاروباری سیاسی و ئابوری کونسوڵخانە کۆبونەوەو، لە دیدارێکی دۆستانەدا تاوتوێی چەند پرسێکی گرنگ و کارەکانی پلاتفۆرمی کوردستان و پاڵپشتی کونسوڵخانەی ئەمریکا بۆ كۆمەڵگەی مەدەنی و پرسی سیاسی و دیموکراسی کرا.

لە دیدارەکەدا کە بەڕێوەبەری پلاتفۆرمی کوردستان و بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی پلاتفۆرم ئامادەیبوون لەگەڵ بەرێز"جۆشوا لویس" بەرپرسی یەکەمی کاروباری سیاسی و دارایی کونسوڵخانەی ئەمریکادا بە وردی باس لە کار و چالاکی و بۆردەکانی پلاتفۆرم کرد و تیشک خرایە سەر ئەو کار و چالاکیانەی کە لەماوەی کارکردنی پلاتفۆرمدا لە بوارە جیاوازەکان ئەنجامدراون.

پاشان گفتوگۆ لەبارەی کێشەو گرفتەکانی بەردەم پرسی هەڵبژاردنی هەرێم و  ڕۆڵی ڕێكخراوە ناحكومیەكان لە كۆمەڵگەی مەدەنیدا كرا

لای خۆیەوە جۆشوا لویس پشتیوانی خۆی بۆ هەرکار و پرۆژەیەک نیشاندا کە لە سەر پرۆسەی سیاسی و دیموکراسی کۆمەڵگە كار بکات و چالاكیەكانی پلاتفۆرمی کوردستان بۆ پرسە نیشتمانییەكان وەک بەشێکی گرنگی كۆمەڵگەی مەدەنی و دیموکراسی لە هەرێم بەرز نرخاند و ڕایگەیاند چاودێرێكی باشی کاری رێکخراوە مەدەنی و سیاسیەکانی هەرێمن و پاڵپشتی هەر کارێک دەکەن کە ئامانجی پەرەدان بێت بە پرۆسەی سیاسی و کرانەوە بە ڕوی بنەماکانی دیموکراسیدا.





هناك تعليق واحد

  1. Best Places To Bet On Boxing - Mapyro
    Where To 출장마사지 Bet On Boxing. It's a sports betting event in which you bet on the outcome febcasino.com of a game. In the boxing world, each player 토토 must decide 출장마사지 if or not to aprcasino

    ردحذف