سەرنجێک بۆ تێگەییشتن لە هێرشی روسیا بۆ سەر ئۆکڕاینا!

ليست هناك تعليقات


 زوبێر ڕەسول
-
لە ١٠ ئۆکتۆبەری سالی ١٩٦٢ بەرپرسی سی ئای ئەی (جون ئەلکساندەر) راپۆرتێکی هەواڵگری پڕ زانیاری لەسەر مێزەکەی جۆن کەنەدی بەجێهێشت کە پڕ بوو لە وێنەی ئاسمانی سەکۆی هاوێژەکانی موشەکی یەکێتی سۆڤیەت لە کوبا، راپۆرتەکەی زانیاری ئەوەشی تێدابوو کە شارەزایانی سوڤیتی لە کەمپە سەربازییەکانی کوبان نیشتەجێکراون لە نزیک سەکۆ موشەکیەکان.

(جۆرج کەنەدی) هەر زوو پەیوەندی پە راوێژکارە نزیکەکانی کرد، گەییشتنە ئەو بڕیارەی کە بوونی موشەکی سۆڤیەتی بە نزیکەی ٦٠٠ کم لە کەنارەوەکانی فلۆریدا مەترسییەکی راستەوخۆیە بۆسەر ئاساییشی ئەمریکا و جیگای قبول نیە. ٦ رۆژ دوای ئەوە، سەرۆک کەندەی کۆبونەوەیەکی لەگەڵ ئەنجوومەنی ئاساییشی نیشتمانی کرد کە دواتر بەیانێکی بە ناوبانگی لێکەوتەوە کە ئاراستەی سەرۆکی یەکیتی سۆڤیەتی ئەوکات (نیکیتا خرۆشۆف) کرابوو. بەیانەکە هۆشداری توندی دا بە یەکێتی سۆڤیەت ئەگەر ئەو سەکۆ موشەکییانە لانەبات ئەوا ئەمریکا بە زوترین کات لەناوییان دەبات ئەگەر ئەمە جەنگی جیهانی سێیەمیشی لیبکەوێتەوە .

 هاتا ١٣ رۆژ دواتر هەموو جیهان لە مەترسی هەلایسانی شەرێکی ئەتۆمی دابوو کە ئەگەر رویدابا کۆتایی جیهانی لێدەکەتەوە، بەڵام ئەو کات یەکێتی سۆڤیەت لە مەترسییەکە تێگەییشت و خۆی سەکۆ موشەکییەکانی لەبار برد؛ بەڵام مەرجێکی سەرەکی هەبوو کە دواتر زانرا، ئەویش لابردنی موشەکەکانی ئەمریکا بوو لە تورکیا، (سەرۆک کەندەی) ش رەزامەندی دا بەڵام بە مەرجێک بە نهێنی بمێنیتەوە باسی لێوە نەکرێت، لە ترسی شکاندنی شکۆی ئەمریکا. ئەوەی ئیستاش روودەدات لە ئۆکرانیا هەمان شتە، ئەمریکا و ناتۆ هاتوون موشەکی بەرگرییان لە رومانیا پۆلەندا و بە نیازن لە ئۆکرانیاش دابنێن، کە ئەمە هیچ بوارێک ناهێڵێتەوە بۆ گەرەنتی ئاساییشی رۆسیا. رۆژئاوا دەیەوێت فیلێکی زەبەلاحی سیاسی و سەربازی لە ناو ژورێکیدا زیندانی بکات! ٨٠٪ غازی روسیا بە ئۆکرانیادا دەروات بۆ ئەوروپا، رۆژئاوا دەیەوێت ئەو دەرگەیەش لە روسیا دابخات.

پوتین ١٢ ساڵە لەگەل گوشارەکانی ناتۆ خۆی دەگونجێنێت، تا جامەکە لەسەری رژاو ئۆکرانیا بووە قوربانی. ئەم روداوە لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان بە قەیرانی موشەکە کۆبییەکان ناسراوە ( Cuban Missile Crisis)







ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق