لێکدانەوەی ئایدیۆلۆژیی و خۆزگەی ئەدییبانە بۆ شەڕی( روسیا – ئۆکرانیا)

ليست هناك تعليقات


كامیار سابیر
-
1- کارییگەریی ئابڵۆقەی ئابووریی لەسەر روسیا و چین( صین)، لە لایەن ئەمێریکا و غەربەوە، زۆر مەحدود بووەتەوە. بەر لە دوو رۆژ، سەفیری پێشووی بریتانیا لە روسیا( ئەنثۆنی برێنتن Anthony Brenton ) لەگەڵ "ئەی بی سی" دا ئەڵێ" گەمارۆ ئابوورییەکانی پێشووتر، کارییگەرییەکی کەمی هەبووە لەسەر روسیا، تەنیا 0.2 لە صەد( 0.2٪)، جی دی پی( GDP بەرهەمی ناوخۆیی ئیجمالیی) روسیای هێنایە خوارەوە. ئەم رێژە کەمە، بەراورد بەو هەموو گەمارۆ ئابوورییە، لە سیاسەتدا، مانایەکی بۆ نامێنێتەوە. بە تایبەتیی هەڵکشانی ئابووریی چین و پێوەندییە تێکهەڵکێشە سیاسیی، ئابووریی و ئەمنییەکانی نێوان چین و روسیا، ئەم گەمارۆ ئابوورییانەی غەرب، زۆر کاڵ ئەکەنەوە.

2- چەند ملهوڕییەکانی پوتین و روسیا تاوانبارن لەم شەڕەدا؟ ئەوەندەش غرور و عەنتەرییاتی ئەمێریکا و ناتۆ( نەیتۆ) تاوانبارن لە هاندان و دنەدانی سەرۆکی ئۆکرانیا "زێلنیسکی" کە ئەیویست بە حەماقەتی ناسیۆنالستییانەی ئۆکرانیی، شەڕەقۆچ لەگەڵ حەماقەتی ناسیۆنالیزمی روسیی و پوتین بکات و ببێ بە ئەندامی ناتۆ( لە بن قونی روسیادا)! کە شەڕەکەش روویداوە، زەرەرمەندی سەرەکیی ئۆکرانیا و ئۆکرانییەکانن!

3- لە ئۆکرانیادا جالییەکی گەورەی روسیی تێدایە و زۆرتریینیشیان پرۆ دەوڵەتی روسیان، چۆن حەماقەتی وا ئەکەیت بییر لەوە بکەیتەوە ببیت بە ئەندامی ناتۆ( نەیتۆ) و گێچەڵ بە روسیا بکەیت، بۆ ئەجێندای وڵاتانی غەربیی( بە تایبەت ئەمێریکا)؟ کاتێکیش لێیان ئەقەومێ، هیچ وڵاتێ لە رووی عەسکەریی و ئەمنییەوە نەک بە هانایانەوە ناچێ، بەڵکو بە کۆمەڵێ شیعاراتی مافی مرۆڤ و دێمۆکراسیی و پێشێلکردنی ئازادیی و گەمارۆی ئابووریی، ئەم سەرەڕۆییانەی پوتین، تەعالا ئەکەن.

4- ئەگەر عاطیفییانە و پرۆ ئەمێریکایی یان پرۆ روسیایی، بییر نەکەینەوە، یاخود ئایدیۆلۆژییانە و بە خۆزگەی ئەدییبانە، نەڕوانین، واقیعییانە و سیاسەت وەکو رییەڵ( Real Politics)، مامەڵەی لەگەڵدا بکەین، بەشێکی ئەم شەڕە پێوەندیی بە گەشەی هەژموونی چین و غازی روسیا و ناردنی بۆ ئەوروپاوە هەیە. سەرکەوتنی روسیا لەم شەڕەدا، بە قازانجی ئەو مەلەفەی دادگای فیدراڵیی عێراقە کە سەرەتایەکە بۆ لێسەندنەوەی مەلەفی نەوت لە پارتیی و لە تورکیا، بەڵام ئەگەر روسیا لە رووی سیاسییەوە، شکست بخوات، ئەوە بە قازانجی ئەمێریکا، تورکیا و پرۆکسییەکەی(پارتیی)... ئەشکێتەوە.

5- بەشێکی تری ئەم شەڕە، پێوەندیی بە نماییشکردنی تەکنەلۆژیای عەسکەریی مۆدێرنی روسیاوە هەیە و عەرضی عەضەڵاتی ماشێنی جەنگیی روسیایە ( بە نهێنییش گەشەی ئابووریی و تەکنەلۆژیای چینیی لە پشتەوەیە). هاوزەمان، ئەمێریکا، بە تێوەگلانی روسیا لە شەڕ و ئاژاوەوە، ئەیەوێت لە "نهایة المطاف"دا، لە "چین" دووری بخاتەوە، بۆ ئەوەی فشارەکانی رۆژئاوا، لەسەر چین، کاراتر بن. لە بەرامبەریشدا، پەیامی روسیا و چین لەم شەڕەدا ئەوەیە، چییتر ئەمێریکا، سەییدی جیهان نییە و عەدی تەنازولی ئەمێریکایە و لەبەرامبەریشدا عەدی تەصاعودیی روسیا و صینە و ئەم سێ قوطبە ئەبێ پێکەوە سەیید بن، نەک بە تەنیا ئەمێریکا ( بە هاوکاریی بریتانیا و وڵاتانی ناتۆ) سەیید بێت؟

6- خەیاڵیشمان، ئاسوودە بێت، شەڕی جیهانیی روونادات! هیچ وڵاتێک بە جدیی داکۆکیی لە ئۆکرانیا ناکات، لە رووی زانستییەوە( بە تایبتەتییش فیزیای ئەتۆمیی)، شەڕی جیهانیی بە چەکی نەوەویی ئەکرێ، ئەگەر روو بدات، ئەمێریکا و روسیا و چین... لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپیی و بگرە زۆربەی گۆی زەویی، نەک ژیانیان تێدا نامێنیت، بەڵکو بۆ دەیان ساڵی تریش( دوای شەڕەکە) تیشکە رادیۆییەکان و ئیشعاعاتی نەوەویی، هەموو زیندەوەرێک، لەناو ئەبەن!

7- کە جەخت لەسەر مێنتاڵیتیی ئەدییب ئەکەمەوە، ئەدییب بە نەرمونیانیی سیاسەت ئەکات و لە سیاسەت ئەڕوانێت، وەکو شیعر و پەخشان سەیری ئەکات. ئاخر بەڕاستیی بەراوردی صەدام حوسێن بە پوتین( لە رووی جبەخانەی عەسکەریی، تەکنەلۆژیای مۆدێرن و جیۆسیاسیی و مەوقیعی جیهانییەوە، لە رووی سەردەم و عەرشی دەسەڵاتەوە، لە شیعری کوردیی ئەچێت!). لە واقیعدا، هاژوژەکانی سەرۆکی ئۆکرانیا کە ملی نابوو بە ورچەکەی روسیاوە، رێک لە غروری ئەقوامی ریفراندۆمەکەی خۆمان ئەچوو کە بە دنەدانی ژێربەژێری تورکیا، بارزرانیی ملی پێوە نابوو...

سەرەنجام، گرنگە لە رووی ئینسانیی و ویژدانییەوە، نەفرەت لە شەڕ بکەین و تەجەلای ئاشتیی بکەین.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق