دادگەی تاوانی هەولێر رۆژی 16-2-2021 بە تۆمەتی "تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی" هەریەکە لە شێروان شێروانی، ئەیاز کەرەم، گوهدار حەمەدەمین، هاریوان عیسا و شڤان سەعیدی بە یەکی شەش ساڵ زیندانیکردن سزادا.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە پێی دەسەڵاتەکانی خۆی بڕیاری کەمکردنەوەی سزای بۆ هەریەك لە( شێروان شێروانی، ئەیاز کەرەم، گوهدار حەمەدەمین، هاریوان عیسا و شڤان سەعید) دەرکرد، کە ساڵی ڕابردوو بە شەش ساڵ زیندانی سزادران و بە پێی بڕیارەکە لە شەش مانگی داهاتوودا ئازاد دەکرێن
چالاکوانان و سەرپەرشتیارانی ناڕەزاییەکانی ڕابردوو، قسەی جیاوازیان لەسەر چالاکوانەکان و بڕیارەکە هەیە.
مامۆستا عادل حەسەن، یەكێك لە دیارترین چالاکوانەکانی ناڕەزاییەکانی مامۆستایان لەو بارەوە دەڵێت( ئەم بڕیارە ڕاستکردنەوەی هەڵە یەك بوو کە نەدەبوو بکرێت و هیوادارین لەوادەی خۆیدا جێ بەجێبکریت و دەسی دەسی پێ نەکرێت و تەواوی زیندانیانی تریش ئازاد بکرێن)
تارق تاهر، چالاکوانی مەدەنی سەبارەت بە پرسی سوککردنی سزای چالاکوانانی بادینان وتی: هەر کارێك کەلە بەرژەوەندی چالاکوانەکاندا بێت ڕێز لێ گیراوە، کە من پێموایە هەنگاوێکی دروستە کە ئاماژە بە بەخۆداچوونەوەی دەسەڵات دەکات سەبارەت بەو کەیسە و دەبێت لەوە تێگەشتبێت کە بەرتەسککردنەوەی ئازادی تاك نە بە قازانجی هەرێمە و نە دەسەڵاتەکەی)
مامۆستا ئاکۆ جەمال، وەك یەکێك لەسەرپەرشتیارانی خۆپیشاندانەکانی چەندساڵی ڕابردوو دڵخۆشە بە بڕیارەکە و وتی( دڵخۆشم بەم بڕیارە و پیرۆزبایی لە خانەوادەکانیان دەکەم و هیوادارم ئەو چالاکوانانەی کەلە زینداندان و هێشتا دادگاییکردنیان ماوە بە بێ هیچ سزایەك ئازاد بکرێن و بگەڕێنەوە نێو ماڵ و مناڵیان)
هەر لەسەر کەیسی چالاکوانانی بادینان و بڕیارەکەی سەرۆکی هەرێم، عوسمان گوڵپی وتی( ئەگەرچی هەر لە بنەمادا نەدەبوو ئەو چالاکوانانە سزا بدرێن، بەڵام لە ئێستادا و لەم وادەیەدا بڕیارێکی دروست و ئەرێنی بوو و خوازیاری دەستگیرکردنی چالاکوانان دووبارە نەکرێتەوە و زیندانیانی تریش ئازاد بکرێن)
رۆژی چوارشەممە 23-02-2022 بەشدار حەسەن، سەرۆکی تیمی پارێزەرانی خۆبەخشی حوکمدراوانی بادینان وتی، مەرسوومەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بڕیاری سوککردنی سزاکەیە بە رێژەی 60%.
بەشدار حەسەن لەبارەی ئەو بڕیارەوە بەناوی تیمی پارێزەرانەوە سوپاسی نێچیرڤان بارزانی کرد.
دادگەی تاوانی هەولێر رۆژی 16-2-2021 بە تۆمەتی "تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی" هەریەکە لە شێروان شێروانی، ئەیاز کەرەم، گوهدار حەمەدەمین، هاریوان عیسا و شڤان سەعیدی بە یەکی شەش ساڵ زیندانیکردن سزادا.
پێشتریش ئومێد بەرۆشکی کە حوکمدراوێکی بادینان بوو، دوای مانەوەی ساڵێک و حەوت مانگ لە زیندان، ئازادکرا.
رۆژی سێشەممە 22-2-2022، بەشدار حەسەن، پارێزەری دۆسیەی ئومێد حەجی فەتاح، ناسراو بە ئومێد بەرۆشکی رایگەیاند، "ئومێد سێ کەیسی هەبوو، کە ئەوەی یەکەم ساڵێک و مانگێک سزای زیندانیی تەواوکرد، بەگوێرەی ماددەی 1 لە یاسای ژمارە 21ی ساڵی 2003".
جگە لە ئومێد بەرۆشکی، م.بەدەل بەروارییش یەکێکی دیکە بوو لە حوکمدراوان و پێشتر ئازادکرا، کە لە رۆژی 19ی ئابی 2020 بە تۆمەتی هاندانی خەڵک بۆ خۆپێشاندان لە دهۆک دەستگیرکرا. بەدەل بەرواری دوای تەواوکردنی سزاکەی، کە یەک ساڵ بوو، لە رۆژی 20-10-2021 ئازادکرا.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق