لە نێوان ترس لە ئیرادەی خەڵک و خەمی یاسا دا.

ليست هناك تعليقات

 


فارس نەورۆڵی
-
چەمکی دیموکراسی ئەو چەمکەی هەموو هێزەکان قسەی لەسەردەکەن، ئەوەی باوەڕی پێیەتی وئەوەشی باوەڕی پێی نیە. 
پرۆسەی هەڵبژاردن یەکێکە لەپایەکانی دیموکراسی، هەربۆیە پێویستە بۆ ڕێزگرتن لە کایەکە لەوادەی دیاریكراوی خۆیدا خۆیدا پرۆسەی دەنگدان ئەنجام بدرێت، بۆ ئەوەی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا ببێتە نەریتێكی دووبارە بوە كە بەمەش یەكێك لە پایەكانی دیموكراسی ئیستقرار دەگرێت

سەرۆکی هەرێمی كوردستان ۱ی۱٠ی۲٠۲۲ی دیاریکرد بۆڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

كاردانەوەی لایەنەسیاسیەن پاساوی جیاوازە كە ئامانج لێی ئاستەنگ دروستکردنە بۆ پرۆسەکە، گوایە قسەیان لەسەریاسای هەڵبژاردن وکۆمیسیۆن هەیە، بەمەش دەیانەوێ هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا ئەنجام نەدرێت، ئەمەش ئەوەی لێ دەخوێنرێتەوە كە ترسیان لە ئیرادەی ئەندامەكانیان هەیە

لێرەدا پرسیارێکی جدی ڕووبەڕووی ئەو هێزانە دەبێتەوە کەئایا ئەوان کەلەڕێی میدیاکانیانەوە دۆخی هەرێم بەچەقبەستوو دەزانن جگە لە هەڵبژاردن و پرۆسەی دەستاودەستکردنی دەسەڵات لەڕێی سندوقەکانی هەڵبژاردنەوە، چ ڕێگایەکی مەدەنیانەی تریان پێ شک دێ؟ كە ببێتە جێگرەوەی دەنگی خەڵك، هەر بەڕاست ئەوان لەخەمی هەمواری یاساکەدان و یاساكەیان پێ پەسەند نیە یان ترسیان لە ئیرادەی دەنگی خەڵکی کوردستانە و حیزبەكانیان ئامادەی هەڵبژاردن نین؟







ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif