ئەوەی بۆ خۆی باش نەبێت بۆ ئەوانیتر ناتوانێت باش بێت

ليست هناك تعليقات

كاوان شێخ حمەسعید

-

عەرەب دەڵێت :

من لا یحسن لنفسە لایحسن لغیرە .

ئەم یاسایە یاخود داب و نەریتە لە دێر زەمانەوە

لەناو کۆمەڵگە کۆنەکاندا پەیڕەو کراوە هەرگیز باوەڕیان بەکەسێک نەبووە ئەگەر توانای سەرداری و چاکەکاری بۆخۆی و خێزان و کۆمەڵگەکەی نەبوبێت چاوەڕێی چاکەی بۆ کەسانیتر لێنەکراوە . ئەمڕۆ لەکوردستان بارودۆخێ دەگوزەرێت جێگای داخو حەسرەت و بەزەییوو شەرمەزارییە ، ئەمڕۆ ماڵی کورد لەهەموو قۆناغەکانی ڕابردووی زیاتر شکستخواردوترە ، ئەمڕۆ کوردو نیشتمانەکەی لەت لەت کراوو دابەشکراو هێز لێبڕاوترە ،ئەمڕۆ لەکوردستان زیاد لەسەردارێک و ڕێبەرێک هەیە ئەمڕۆ لەکوردستان نە مەرجەع و نە پەناگاو نە شوان و نە خەمخۆرێک بۆ گشت هەیە !!!

من تێناگەم لەڕابردوودا کاتێک کە دەوڵەتی عەباسی دروست دەبێت یەکەم پایەو پشتو پەناو سەرخەری ابو موسلیمی خۆراسانی کوردو کوردەکانبوون ، ئەو ئیمبراتۆرە گەورەیان بۆ عەرەبەکان هێنایە بوون تەسلیمی ئەوانیان کردو لە پاداشتدا بەخەنجەرێکی غەدر کوردیان لێکردەدەر و کردیانە دەوڵەتێکی عەرەبی هاشمی، 

پاشان لە شکست و لاوازی و کەوتنیدا جارێکیتر پەنایان هێنایەوە لای کوردان ،بنەماڵەی ئەیوبییەکان وڵاتی شام و میسرو یەمەن و تەنانەت حیجازو ،شای سەرکەوتنەکانیان ڕزگارکردنی قودس کردە دیاری و پێشکەشی خەلافەتیان کردوو خۆشیان پەرتەوازەو سەرگەردان لێی دەرچون 

دواتر بنیاتی دەوڵەتی عوسمانی و عوسمانییەکان، کوردەکان بونە پشتیوانیان سەرکەوتنی گەورەیان لەشەڕی چاڵ دێران ۱٥۱٤ز بەسەر شای ئیراندا بەدەستهێناو پێشکەش ئەوانیان کرد ،لەوێشدا بە دەستی بەتاڵ لێی دەرچون و ماڵوێرانی نەبێت هیچیان نەچنی ، دواتر لەڕوخانی دەوڵەتداو لەسەرخستنی کەمالییەکان کوردان بوونە پشتیوان و داڵدەدەری ئەتاتۆرک و شاربەشار گەیاندیانە ئەستەمبوڵ ،لەدوایدا مایەپوچ لێی دەرچون بونە تورکی شاخاوی ، زوریان کرد بۆ ئینگلیز تا دەسەڵاتیان لە عیراق و ناوچەکەدا بچەسپێت ، پاداشتەکەی بۆباو مەتەرلیوز فڕۆکەکانی ئینگلیزو ڕاپێچکردنی سەردارو سەرکردەکانی کورد بۆزیندانی لێدەرچوو ، پاشان لە پشتیوانی ڕوس و ئەرمەنەکان درێخیان نەکرد کەچی لەوێش هەر دووچاری جێهێشتن و ماڵوێرانی کرانەوە ، لەدوایدا بەشداری لە ڕوخانی ڕژێمی پاشایەتی و سەرخستنی عبدوالکریم قاسم پشکی شێریان بەرکەوت لەوێش عاقیبەت هەر ڕاوەدونان و شۆرشی ئەیلول بەرهەمی بوو ،بەخودا لە شۆڕشی بەعسییەکانیشدا ۱۹٦۳ هەر هاوکار ڕێخۆشکەربوون.

بەداخەوە ئەمانەو دەیان هەڵوێستی تری بەهاناوەچونی دوژمنانی وڕێکخستنەوە و یەک خستنیان ،کەچی بەرئەنجامەکەی هەر خۆی بووە قوربانی .

دەبوو لەم مێژووە تاڵە سودێک وەرگیرایە ئەوەندەی لەهەوڵی جدی یەکخستن و ڕێکخستنی ناوماڵی دوژمنانی خۆی بووە یەک جاریش خۆی بکردایە قوربانی ڕێکخستن و پێکەوەیی ناوماڵەکەی خۆی .... بەداخەوە


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق