وڵاتان چەك ڕەوانەی ئۆكرانیا دەكەن

ليست هناك تعليقات



هەریەک لە وڵاتانی ئەمریکا، کەنەدا و بەڕیتانیا، چەک ڕەوانە دەکەن بۆ ئۆکرانیا و ڕایانگەیاند، پشتیوانی ئۆکرانیا دەبن لە ئەگەری هەڵگیرسانی جەنگ دژی ڕووسیا.

هەرچەندە ئاژانسی رۆیتەرز لە هەواڵێکدا ڕایگەیاند، وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا هەڵوێستی ئەڵمانیای خستووەتە ڕوو کە ئەڵمانیا لە ئێستادا چەک نانێرێت بۆ ئۆکرانیا، بەڵام ناتۆ و وڵاتانی ئەمریکا، بەڕیتانیا، کەنەدا، چەک ڕەوانەی ئۆکرانیا دەکەن.

ئاژانسی ئینڤیرێڵت تایمز لە هەواڵێکدا ڕایگەیاند، ئەمریکا بەڵێنی بە ئۆکرانیا داوە چەکی بۆ بنێرێت، کە پێک دێ لە: موشەک، کەشتی جەنگی، چەکی دەستی.

جێی ئاماژەیە، هەفتەی ڕابردوو بێن واڵاس، وەزیری بەرگریی بەڕیتانیا ڕایگەیاند، چەکی دژە تانک دەنێرن بۆ ئۆکرانیا و لەگەڵ چەند مەشقپێکەرێک بۆ مەشق پێکردنی بەکارهێنانی چەکی دژە تانک.

لە ئەنجامی گفتوگۆکانی جنێڤ، مۆسکۆ و واشنتن رێککەوتن گرژییەکانیان لەبارەی ئۆکراینا کەمبکەنەوە و لە داهاتوودا درێژە بە گفتوگۆکانیان لەو بارەوە بدەن بۆ ئەوەی رێگە لە دروستبوونی ململانێی زیاتر بگرن.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق