لەسەر کردنەوەی نووسینگەی "PYD" تورکیا هەڕەشە لە قوبڕسی یۆنانی دەکات

ليست هناك تعليقات

 


دوای کردنەوەی نووسینگەی پارتی یەکێتیی دیموکرات "پەیەدە" لە وڵاتی قوبڕس، مەولوود چاویش ئۆغڵوی وەزیری دەرەوەی تورکیا هەڕەشەی لەو وڵاتە کردووە و رایگەیاندووە کە قوبڕسی یۆنانی باجی هەر هەڕەشەیەک دەدات کە بەهۆی کردنەوەی ئەو نووسینگەیە بکەوێتە سەر تورکیا یان بەشە تورکییەکەی قوبڕس، هەڕەشەی ئەوەشی کردووە کە ئەوەی قوبرس کردوویەتی یارییکردنە بە ئاگر.

بەگوێرەی ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی، مەولوود چاویش ئۆغڵو لەمیانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" بابەتی پشتیوانیکردنی تیرۆر زۆر مەترسیدار بووە". وتوشیەتی: بەداخەوە هەست بەوە دەکەین کە لە پرسی تیرۆردا چەمکی دوژمنی دوژمنەکەم دۆستمە، زۆر کاری پێدەکرێت.

سەبارەت بە کردنەوەی نووسینگەی "پەیەدە" لەبەشە یۆنانییەکەی قوبرس، چاویش ئۆغڵو رایگەیاندووە" وایان لێدەکەین باجی ئەو کارەیان بدەن، ئەگەر بێت و هەر هەڕەشەیەک دژ بە تورکیا یان قوبڕسی یۆنانی لەو نوسینگەیەوە درووست ببێت، یاخود لەوێوە هێرش بکرێتە سەر برا تورکە قوبڕسییەکانمان، ئەوەش باجەکەی زۆر قورس دەبێت، دەبێت ئەوە بزانن کە یاریی بەئاگر نەکەن".

لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا، دەزگاکانی راگەیاندنی قوبڕسی یۆنانی رایانگەیاند کە وەزارەتی ناوخۆ رەزامەندی لەسەر داوکارییەکی پارتی یەکێتیی دیموکرات "پەیەدە" بۆ کردنەوەی نوسینگەیەک لەو وڵاتە داوە، کە لە 12ی ئەم مانگەوە پێشەکش کراوە.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق