د.هێمن هەورامی: جەخت لە سەر هەڵبژاردن دەکەینەوە لە وادەی خۆیدا

ليست هناك تعليقات

د.هێمن هەورامی: جه‌خت له‌سه‌ر پابه‌ندبوون به‌و كاتبه‌ندییه‌ یاساییانە ده‌كه‌ینه‌وه‌ ‌بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ كاتی خۆیدا.

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە میانی بەشداری کردنی لە دیداری پلاتفۆرمی کوردستان بۆ پرسە نیشتمانییەکان کە تایبەت بوو بە پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان جەختی لەوە کردەوە کە سەرۆکایەتی پەرلەمان هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی خۆیدا ئەنجامبدرێت و کوردستان نەکەوێتە بۆشایی دەسەلاتی یاسادانانەوە.

دکتۆر هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە میانی دتەیەکدا لە دیدارەکەدا ئاماژەی بەوەکرد "ئێمه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌رده‌وام پشتیوانیی ئه‌وه‌ین كه‌ ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی، دامه‌زراوه‌ ئه‌كادیمییه‌كان، به‌شداربن له‌و گفتوگۆیانه‌ی كه‌ له‌سه‌ر پرسه‌ نیشتیمانییه‌كان ده‌كرێن، بۆیه‌ به‌شداربوونی ئێمه‌ و به‌شێكی باش له‌ سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان و ئه‌ندامانی به‌ڕێزی په‌رله‌مان له‌و چالاكییه‌، بۆ ده‌رخستنی پاڵپشتی و پشتیوانییه‌ بۆ ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی كه‌ ئێستا له‌نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و فراكسیۆنه‌كان هه‌یه‌ بۆ ڕای گشتی و بۆ ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و بۆ خه‌ڵكانی پسپۆڕ، زیاتر ڕوون بكرێته‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی ده‌وڵه‌مه‌ندكردن و سوودوه‌رگرتن له‌ بیروبۆچوونه‌ جیاوازه‌كان و زه‌مینه‌سازكردنی لێكتێگه‌یشتنێكی هاوبه‌ش له‌م ڕووه‌وه‌"

لە درێژەی وتەکەیدا جێگری سەرۆکی پەرلەمان تەئکیدی لەوە کردەوە کە "ئێمه‌ له‌ سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونمان له‌ مانگی ٨ى (٢٠١٩)ه‌وه‌ سه‌ردانی ته‌واوی لایه‌نه‌ سیاسییه‌ به‌ڕێزه‌كانى كوردستانمان كردووه‌ بۆئه‌وه‌ی له‌سه‌ر بابه‌تی ده‌ستوور، له‌سه‌ر بابه‌تی لێكتێگه‌یشتن، له‌سه‌ر بابه‌تی خۆئاماده‌كردن، تا بتوانین زه‌مینه‌سازییه‌كی باشترى سیاسی و یاسایی بكرێت، بۆئه‌وه‌ی ده‌ستوورى هه‌رێمی كوردستان له‌م خوله‌ى په‌رله‌مانی كوردستان كارى له‌سه‌ر بكرێت، هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی ئه‌مه‌شدا ئێمه‌ له‌ سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌میشه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان، له‌ كۆبوونه‌وه‌ و دانیشتنه‌كان، له‌ ده‌ستپێكی وه‌رزه‌كان، له‌ كۆبوونه‌وه‌ى سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى هه‌رێمی كوردستان، ڕشت بووین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌ به‌ڕێزه‌كان، فراكسیۆنه‌كانى په‌رله‌مانی كوردستان، پابه‌ندی ئه‌و كاتبه‌ندییانه‌ بن كه‌ پرۆسه‌ی دیموكراسی، هه‌ڵبژاردن و بابه‌ته‌كانی تر كه‌ پێویست ده‌كات ئاماده‌كاریى زیاتریان بۆ بكرێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ى واده‌كان، ئێمه‌ ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠٢١/١١/٣‌، وه‌كو سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌ به‌ڕێزه‌كان هه‌بووه‌ و له‌وێ به‌ وردى و به‌ ڕوونی پێمان گووتوون فراكسیۆنه‌ به‌ڕێزه‌كان، لایه‌نه‌ سیاسییه‌ به‌ڕێزه‌كان، له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تییه‌كانی خۆتان قسه‌ بكه‌ن كه‌ ئێمه‌ ته‌وقیتاتێكی ده‌ستووریمان هه‌یه ٢٠٢٢/١١/٦‌، واده‌ی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانى كوردستان كۆتایی پێدێت، واته‌ ده‌بێت پێش ٢٠٢٢/١١/٥، هه‌ڵبژاردن بۆ خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان كرابێت، بۆ ئه‌مه‌ش به‌پێی یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان له ٢٠٢٢/٩/٦‌، سه‌رۆكی هه‌رێم ئه‌بێ فه‌رمانی هه‌رێمیی بۆ دیاریكردنی ڕۆژی هه‌ڵبژاردن ده‌ركردبێت و ئه‌بێ كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش پێش ٩/٦ به‌ شه‌ش مانگ، واته‌ له‌ ٣/٦ كۆمسیۆن ئاماده‌ بووبێت بۆئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ كاتی خۆیدا بكرێت، له‌م ڕووه‌شه‌وه‌ ئێمه‌ جارێكی تریش ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٠٢١/١١/١٨، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تری سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانمان كردووه‌ بۆ له‌یه‌كتر نزیككردنه‌وه‌ى بیروبۆچوونی ئه‌و لایه‌نه‌ به‌ڕێزانه‌ تا بتوانین خاڵی هاوبه‌ش له‌ بیروبۆچوونه‌كانیان بدۆزینه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی میكانیزمێك بگیرێته‌به‌ر كه‌ هه‌موو لایه‌ك به‌شداربن له‌ ئاڕاسته‌كردن و پابه‌ندبوون به‌م ته‌وقیتاته‌ ده‌ستوورییانه‌ی كه‌ هه‌یه‌"

سه‌باره‌ت به‌ دیاریكردنی چاره‌نووسی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش، د. هێمن هه‌ورامی، ڕایگه‌یاند: "كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، به‌ نووسراوی ژماره‌ ٧٦ له‌ ٢٠١٩/٨/٢٥ داوایان له‌ سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان كردووه‌ كه‌ چاره‌نووسی كۆمسیۆن به‌ نه‌زه‌رى ئیعتیبار وه‌ربگرن و كارى له‌سه‌ر بكه‌ن، جارێكی تر به‌ نووسراوی ژماره‌ ٦٢ له‌ ٢٠٢١/٨/٤ كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان داوایان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان كردووه‌ كه‌ چاره‌نووسیان یه‌كلایی بكاته‌وه‌ بۆئه‌وه‌ى ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن".

لە کۆتایی وتارەکەیدا جێگری سەرۆکی پەرلەمان سداوای لە سەرجەم هێزە سیاسیەکان کرد کە جددی بن لە بابەتی هەڵبژاردن و ریکبکەون بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا و ئەوان بە هەموو شێوەیەک وەک سەرۆکایەتی پەرلەمان هاوکار و هەماهەنگ دەبن بۆ بەرێوەچوونی هەڵبژاردنەکە.

پلاتفۆرمی کوردستان بۆ پرسە نیشتمانیەکان لە شاری سلێمانی و بە ئامادەبونی سەرۆک و نوێنەری سەرجەم فراکسیۆنەکان و ژمارەیەکی زۆر لە پەرلەمانتار و ڕۆشنبیر و چاودێرانی سیاسی و سیاسەتمەداران و بەشێک لە ڕێکخراوەکانی تایبەتمەند دیداری "پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کورستان"ی ئەنجامدا.








ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif