لە تەمەنی 80 ساڵیدا بۆسەرۆکایەتی هەڵدەبژێردرێتەوە

ليست هناك تعليقات

 

سێرجییۆ ماتارێلا لە 3-2-2022، کۆتایی بە وادەی سەرۆکایەتییەکەی دەهات، بەڵام پەرلەمانی وڵات بە زۆرینەی دەنگ، سەرۆکەکەی بۆ خوولی دووەم هەڵبژاردەوە کە وادەکەی 7 ساڵە.

هەڵبژاردنی ماتارێلا لە دوای 7 خوولی شکستخواردووی دەنگدانی نێو پەرلەمان هات کە 6 رۆژ بەردەوام بوون و تێیدا پارتە سیاسییەکان نەیانتوانی جێگرەوەیەک بۆ ماتارێلا هەڵبژێرن. لە خوولی هەشتەمدا لە کۆی هەزار و 8 دەنگ، ماتارێلا 505 دەنگی بەدەستهێنا کە زیاترە لە 50٪ـی دەنگەکان.

ئەو 1008 کەسەی کە سەرۆکی ئیتاڵیا هەڵدەبژێرن پێکهاتوون لە 629 دەنگی ئەنجوومەنی نوێنەران، 321 دەنگی ئەنجوومەنی پیران و 58 نوێنەری ناوچە و هەرێمەکان.

سێرجییۆ ماتارێلا لە 3ی شوباتی 2015دا بە سەرۆکی ئیتاڵیا هەڵبژێردرا و هەفتەی رابردوو رایگەیاند کە خۆی بۆ خوولی دووەمی سەرۆکایەتی هەڵنابژێرێتەوە.

مارییا ستیلا جیلمینی، وەزیری وڵات بۆ کاروباری هەرێمی رایگەیاند، "رازیبوونی ماتارێلا بە هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆک، لەدوای چەندین داوای پارتە سیاسییەکان هات بە چاوخشاندنەوە بە بڕیاری دوورکەوتنەوە لە ژیانی سیاسی" ، گوتیشی، "ئامادەبوونی ماتارێلا بۆ وەرگرتنی پۆستەکە هەستی بەرزی بەرپرسیارێتی ئەو لە ئاست دەوڵەت و دامەزراوەکانی پێشان دەدات".

لە پەرلەمانی ئیتاڵیا هیچ پارتێكی سیاسی خاوەن زۆرینە نییە و جگە لە پارتی "فراتیلی دیتالیا"ی راستڕەو، سەرجەم پارتەکانی دیکە لەژێر چەتری یەک هاوپەیمانیەتیدا بە سەرۆکایەتیی ماریۆ دراگی، سەرۆکوەزیرانی وڵات کۆبوونەتەوە.

دراگی لە ساڵی 2021دا لە ئەنجامی هەڵبژاردنی گشتی بە سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا هەڵبژێردراوە لەو کاتەوە کار لەسەر ئەنجامدانی چاکسازیی ئابووری بۆ دەربازبوون لە قەیرانی دارایی وڵات و گەیشتنن بە پاکێجی هاوکاریی یەکێتیی ئەوروپا بە بەهای 200 ملیار یۆرۆ کە دەکاتە نزیکەی 225 ملیار دۆلاری ئەمریکی.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif