پارتی دۆڕاندنێک بە تامی 2018

ليست هناك تعليقات


 ھانا قاسم 
-
دوو خوولە پارتی دیموکراتی کوردستان دەچێتە ململانێیه‌كی سیاسی و په‌رله‌مانییه‌وه‌ لەگەڵ ركابه‌ره‌كه‌ی (یەکێتی) بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمار، جاری یەکەم ساڵی 2018 سەرەڕای فشارەکانی، پارتی به‌ ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتی دارایی و پێگه‌ی سیاسییەکانییەوە هه‌وڵیدا به‌رهه‌م ساڵح نه‌گاته‌ كۆرسی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق، بەڵام پارتی دۆرا، دوای تێپەربوونی سێ ساڵ تاوەکو ئێستا پارتی دۆرانەکەی پێ قبوڵ ناکرێت، ھەر بۆیە ئەمجارەش بە ئەقڵییەتی تۆڵەکردنەوە ھەمان رێگا تاقی دەکاتەوە، به‌ هه‌مان عه‌قڵیه‌ته‌وه‌ چووەته‌ ناو رێکكه‌وتنێكی سیاسییه‌وه‌ كه‌ كه‌س نازانێت چ ئاكامێكی بۆ دۆزی كورد ئه‌بێت.

بۆ ئەمجارەش پارتی قۆناغی یەکەمی یارییەکەی دۆراند، دۆراندنێک بە تامی 2018، چونکە پارتی فشاری کرد بۆ ئەوەی یەکێتی ناچار بکات بەربژێرەکەی بگۆڕێت و کەسێک کە دڵخۆازی ئەوان بێت لە یەکێتی بەربژێر بکرێت بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە، بەڵام یەکێتی نەک نەچووە ژێر فشارەکانی پارتی بەڵکو ئیرادەی خۆی سەرخست و دەیەوێت بەربژێرەکەی (بەرھەم ساڵح) بۆ چوار ساڵی ئایندە سەرۆکایەتی عێراق بکات.

ھەموو یەکێتییەکان ھاوڕان کە نابێت و ناکرێت کە ئیرادەی یەکێتی تەسلیم بە پارتی بکرێت، سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ یەکێتی دەبێت بۆ پرس و رەھەندە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان خاوەن بڕیاری سەربەخۆی خۆی بێت و بەر بە تاکرەوی پارتی بگیرێت و پێی بوترێت تا ئیرە و بەس.

پارتی لە دەرەوەی سازان و یەکڕیزی نێوماڵی کورد رێککەوتن و کاری کردووە و بووەتە ھۆکاری تێکدانی کۆدەنگی کوردی، بۆیە گرنگە ھێز و لایەنە سیاسییەکانی دیکەی کوردستان بەیەکەوە لەگەڵ یەکێتی کار بکەن بۆ گەڕاندنەوەی پارسەنگی ھێز و رزگارکردنی ھەرێمی کوردستان لەو یارییە پڕ مەترسییەی کە پارتی دەیکات لەگەڵ ھەندی لە وڵاتانی ناوچەکە، کە کەس نازانی ئاکامە خراپەکانی عێراق و بەتایبەتی ھەرێمی کوردستان بە کوێ دەگەیەنێت.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif