"زارا کەم ژیان و کەڵ ژیانی ئەبوغرێبە"

ليست هناك تعليقات


سالار محمود
-
دوای حەفتاو پێنج ساڵ لە جاڕنامەی گەردونی مافی مرۆڤ ھێشتا لە بەشەکانی کوردستانی داگیرکراو سانسۆر لەسەر زمانی کوردی ھەیە.

ھێشتا ستەمکارەکانی ئەم ناوچەیە دەرسیان لەمێژوو وەرنەگرتوەو، لە زاری زاراشەوە پژا کەھێشتا دونیا خێری کوردی بەبەرەوە ماوە. 

چەند جوانە کۆمەڵگایەک زارای لێ سەوز ببێ، چەن نزیکە دەرکەوتنی حەتمیەتی مێژوویی سەر لە کەل دەرھێنانی ئاسۆی رۆژھەڵات.

زارای سنە سیمبوڵی ھیوایە، نوێترین ناسنامەی زام و زمانی گەلێکی عەرش ھەژێنی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و دونیایە.

زارا وەک رۆژ، ھەڵات لەبەردەم تاریکیی زیندانی غەدری زمانی کوردیدا.

زارا پاڵەوانی چیرۆکەکانی "سەحەر"ی دەمیرتاشە.

زارا کەم ژیان و کەڵ ژیانی ئەبوغرێبە.

زارا ئیلھامی شیعرەکانی مەلا عەلی زیندانی موسڵە.

زارا زایەڵەی مناڵانی سەر قوتیلکەتاشی لەیلان و دوزە.

زارا دەستەخوشکی کشاناک و تونجەلە.

زارا ھاوزمانی لەیلا قاسمە.

زارا دوو داری دی

زارا فەرھەنگی زمانی بەرگریە.

لەناو ئەم دونیای بێ ئومێدیەدا زارا تروسکایەکی چەن درەوشاوەو ئیقلیمبڕە.

کێوی بێستون لەبن بێ زمانی کوردی بێدەنگ نابێ.

ئاخر زمان یاساغ ناکرێ.

نالی و ھێمن و مەولوی و خانی و دیوانەکانیان زیندانی ناکرێ.

زارا یەکسانە بە بەیت بەبەیتی ئەوان.

راستە کورد بوون سەختە، بەڵام داکۆکیکردن لێی ئەو پەڕی جوامێریی و جوانییە.

" ھەش بەسەر ئەو دوژمنەی ھیوای بەبەندیخانەیە"

ھەر کەسەتان ئەم وتارە دەخوێننەوە، زارا بخەنە رستەوە، رستەکە لای خۆتان بنوسن و پۆستی بکەن، یا بەکۆمێنت گوزارشت لە زاراو ھەستی خۆتان بکەن.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif