ماچە ژەهراوییەکان

ليست هناك تعليقات



فارس نەورۆڵی
-
جاران گەرمی پەیوەندی نێوان هاوڕێکان، هەڤاڵەکان، هاوبیرەکان و براکان خزمەکان لە ڕێگای بزەو تەوقەو ماچ و موچەوە خۆی پێناسە دەکرد، بەڵام ئێستا هەموو ئەوانە بووە بە ڕووکەش بە ناوەڕۆک شتێکی دیکە مان پێ دەڵێن. 

تەوقەکان بوون بە دڕک و بزەکانی سەرلێو ساختە بوون، ماچەکان بوونەتە ژەهر، کارەسات لێرەوەیە، کەوتن لێرەدایە متمانەت نەماوە قسەیەک لەتەک دەوروبەرەکەت بکەیت ئەگەر قسەکەش بۆ چاکەی گشتی بێت، کەچی دەیگۆڕن بۆ جۆرێکی دی، تۆ باوەڕت وابووە سەری خۆتی پێ دەسپێری، کەچی هەر لێت دوورکەوتەوە لەسەرت دەدات. قسەکانت دەدا بە گوێی جۆرێک لەمرۆڤی ناڕەسەندا ئەویش دەیبا بۆ ڕۆحانەی دەگوازێتەوە حەز بەچاکەی کەس ناکەن ئیتروەک ئەوەوایە قسەت بۆ ڕەشە با کردبێت . ئەمە لە بنەڕەتدا هاوڕێیەتی نەبووە، چونکە هاوڕێیەتی ڕەهەندێکی ئەخلاقی هەیە بۆ هاوکاری نێوان هاوڕێکان، بەڵام ئەمڕۆ گۆڕاوە بۆ ناڕەسەنایەتی. 

کەواتە ئەوەی ئەمڕۆ دەگوزەرێ هاوڕێیەتی نییە و وەهمە، ئامرازە نەک ئامانج، چونکە هاوڕێ ڕەسەنەکان زەمی یەک ناکەن کە زەمی یەکیانکرد یانی هاوڕێ نین، بەڵکو ساختەچین ساختەچییەکانیش ناتوانن لەناو خۆشیاندا هاوڕێبن، ئەم جۆرە لە نێو کایەی حزبی و سیاسیدا نمونەی زۆرە. ئێستا کە لە دۆخێکداین ئەوانەش لە جۆرێک لە کاردا نزیکن لێت هەمیشە لە بۆسەدان بۆیەکتری، بەڵام ناچاریت لەتەک ئەو دۆخە بگوزەرێیت. ئایا دەزانن بۆچی ئەو جۆرە لە مرۆڤ هەمیشە لە بۆسەدان بۆ دەوروبەرەکەی و هەر دوورکەوتنەوە زەمی دەکەن. ئەوە پەیوەندی بە ناخیانەوە هەیە، ناخیان نەخۆشە و خراپ پەروەردە کراون، هەست بە لاوازی دەکەن و بچوکن دەیانەوێ بە زەم و لێدان لەوانی دیکە قەرەبووی ئەو نەخۆشی و بچوکییەی خۆیان بکەنەوە لەلایەکی دیکەوە ئەگەر بگە ڕێینەوە بۆ تێزە کەی هۆبز کەباس لەدۆخی سروشتی مرۆڤ دەکات دۆخی سروشتی مرۆڤ دەشوبهێنێ بەدۆخی سروشتی ئاژەڵ لەوکاتەی بەغەریزەی سروشتی دەجوڵێتەوە دەشێت ببێتە گورگ واتە بەشە ئاژەڵییەکەی کارادەبێت . بۆیە ئەم جۆرە لە مرۆڤ هەموو گفتوگۆکانی تەمەلوق و هەموو ماچەکانیان ژەهرە.
: گەڕانەوە بۆکۆرسەکانی خانەی حیکمەت

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif