زیانەکانی حکومەتی ھەرێم لە دۆراندنی داواکەی بەرامبەر داناغاز

ليست هناك تعليقات


بەهجەت ئەحمد
-
کۆمپانیای داناغاز لە سالی ٢٠٠٧ وە وەبەرھێنانی کردوە لەھەردوو کێلگەی غازی کۆرمۆر وچەمچەمال لە سنوری پارێزگای سلێمانی .

دادگای تەحکیمی بەریتانیا لە مانگی دووی سالی ٢٠١٧ بریاریدا بە ملکەچکردنی حکومەتی ھەرێم بە قەرەبوو کردنەوەی کۆمپانیای داناغاز بە بری ٢،٢ ملیار دۆلار بەرامبەر بەو زیانانەی کە لەسالی ٢٠١٥ وە بەری کەوتوە 

حکومەتی ھەرێم لەمانگی ئابی ٢٠١٧ لەگەل کۆمپانیاکە رێکەوتوە کە راستەوخۆ بری یەک ملیار دۆلاری بداتێ باقیەکەی کە ١،٢ ملیار دۆلار بکرێتە خەرجی coast recovery بەمەرجێک کە گۆرانکاری لە گرێبەستی کۆمپانیاکە بکرێت لەبەرژەوەندی ئەو بەم شێوەیە:

١- زیادکرنی رووبەری ئیمتازی وەبەرھێنانی کۆمپانیاکە واتە رووبەری ئەو ناوچەی کە بۆی دیاری کرابوو تێدا بگەرێت بۆ غاز و نەوت بەرفراوانتر بکرێت بۆی

٢- ماوەی گرێبەستی وەبەرھێنانی کۆمپانیاکە زیادبکرێت بۆ ماوەی ١٢ سالی تر واتە ئەو کۆمپانیایە ماوەی ٤٢ سال ئەو کێلگەی لەبەر دەست بێت.

٣- لەسالی ٢٠٢١ کۆمپانیاکە رایگەیاند کە ھەموو قەرزەکانی لە حکومەتی ھەرێم وەرگرتۆتەوە واتە ئەو ھەموو زیانەی بەر ھەرێم کەوتوە لە رووی رووبەری زەوی و ماوەی گرێبەستەکە تەنھا بۆ چوارسال دواخستنی دانەوەی ئەو بری قەرزە بووە

حکومەتی ھەرێم بەم کارەی جگە لە ٢،٢ ملیار دۆلار کە دۆراندوە ، رووبەری زەوی ئیمتیاز و ھەردوو بلۆکی نەوتی ژمارە ١٩ و ٢٠ لەسنوری گەرمیان و ماوەی وەبەرھێنانی کێلگەکانی کۆرمۆر و چەمچەمالی بۆ ماوەی ١٢ سال دۆراند

بەپێی راگەیەندراوی کۆمپانیاکە لەسەرەتای کارکردنی تا سالی ٢٠١٩ تەنھا بە بری ١،٦ ملیار دۆلار وەبەرھێنانی کردوە لەو دوو کێلگەیە، کە کۆی سەرمایەی وەبەرھێنانی بە بری ٦٠٠ ملیۆن دۆلار کەمترە لەو قەرەبووەی کە دادگای تەحکیمی بەریتانیا بریاری بۆ داوە، جگە لەو قازانجەی کە کردوویەتی لە ٢٠٠٧ تا کۆتای ٢٠٢١ و ئەو ئیمتازاتانەی تر کە وەری گرتوە بەرامبەر بە رازیبوونی بە دواکەوتنی وەرگرتنەوەی بری ١،٢ ملیار دۆلار لە قەرەبووەکەی


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif