ئەم پرسە پرسێکی سەرەکیی کۆڕبەندی ئابووریی جیهانییە

ليست هناك تعليقات


پرسی گۆڕانی کەشوهەوا و دۆزینەوەی رێگەچارە بۆ کەمکردنەوەی دەردانی گازە زیانبەخشەکان بووەتە مژارێکی سەرەکیی کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی. داوا دەکرێت پەرە بە تەکنەلۆژیای سەردەم بدرێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا.

جۆن کیری، نێردەی واشنتن بۆ پرسی کەشوهەوا دەڵێت، بۆ ئەو مەبەستە 46 جۆری تەکنەلۆژیا بۆ کەمکردنەوەی گازە زیانبەخشەکان پێویستن کە 44 لەوانە وەکو پێویست بەرەوپێشچوونیان تێدا نییە.

نێردەی واشنتن بۆ پرسی کەشوهەوا رایدەگەیێنێت، "ئێمە باجی کاربۆن دەدەین، بەڵام بە رێگەیەکی ژیرانە ئەم شتە ناکەین، بۆیە پێویستە ئەمە بگۆڕین. ئەوەی دەمانەوێت بیکەین ئەوەیە کە بزانین تیشکی خۆر و هەوا لە وزەی خەڵووز و گاز هەرزانترن. هێشتا گاز لە خەڵووز کەمتر زیانبەخشە. باوەڕمان وایە دەتوانین گاز وەکو پردی گۆڕان لە خەڵووز بەرەو وزەی پاک بەکاربهێنین".

تەکنەلۆژیای کۆگاکردنی دوانەئۆکسیدی کاربۆن و گازە گەرمکەرەکانی دیکە یەكێکە لەو باسانەی زۆربەی وڵاتانی بەخۆیەوە سەرقاڵکردووە کە بەهۆیەوە گازی دوانەئۆکسیدی کاربۆن و میسان لە بەرگە هەوای زەوییەوە هەڵدەمژرێت و لە زەویدا کۆگا دەکرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە لێکۆڵینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن، بۆ دوو ساڵی 2020 و 2021 بەرزبوونەوەی گازی میسان لە بەرگە هەوادا دوو هێندەی ئاستی ئاسایی بووە.

لە کۆڕبەندەکەدا بەشێک لە نوێنەری حکومەتی وڵاتان و بازرگانە دیارەکانی جیهان بەشداربوون.

بیڵ گەیتس، دامەزرێنەری مایکرۆسۆفت دەڵێت، "بەستنەوەی ئەو جۆرە تەکنەلۆژیایانە لەگەڵ ئەو کۆمپانیا گەورانەی کە بەهرە و توانای دروستکردنی ئەو شتانەیان هەیە؛ من ئەوە وەکو ئەجێندای هەرە لەپێش دەبینم".

گازی دوانۆکسیدی کاربۆن یەكێکە لە گازە گەرمکەرەکان. ئەگەر گازی میسان بۆ ماوەی چەند ساڵێک لە بەرگە هەوادا بمێنێتەوە، گازی دوانۆکسیدی کاربۆن بۆ ماوەی چەند سەدەیەک دەمێنێتەوە.

بەگوێرەی توێژینەوەکان، دوانۆکسیدی کاربۆن 200 جار زیاتر لە گازی میسان لە بەرگە هەوادا هەیە.

بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە، چاوەڕوان دەکرێت لە ساڵانی داهاتوودا رووداوی ئاگرکەوتنەوە و لافاویش زیاتر رووبدەن.
 

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif