لێکۆڵینەوە لە دوورخستنەوەی وەزیرە موسڵمانەکە دەکەین

ليست هناك تعليقات


  پارتی پارێزگارانی بەریتانیا کە بۆریس جۆنسن سەرکردایەتیی دەکات، لە یەک کاتدا رووبەڕووی دوو کێشە بووەتەوە. لە لایێکەوە بۆریس جۆنسن تۆمەتبارە بە پێشێلکردنی رێکارە خۆپارێزییەکان و لە لایێکی دیکەشەوە، حکومەتەکەی تۆمەتبارە بە ئیسلامۆفۆبیا و دوورخستنەوەی نوسرەت غەنی، وەزیری پێشووی گواستنەوەی بەریتانیا، تەنیا لەبەر ئەوەی موسڵمانە.

بۆریس جۆنسن رۆژی دووشەممە راگەیاند ئەوان تۆمەتەکانی نوسڕەت غەنی "بە جیدی وەردەگرن" و لێکۆڵینەوە لە بارەیانەوە دەستپێکردووە.

نوسرەت غەنی، وەزیری پێشووی گواستنەوەی بەریتانیا، تەمەن 49 ساڵ، دەڵێت، تەنیا لەبەر ئەوەی موسڵمانە، لە 13ی شوباتی ساڵی 2020 لە پۆستەکەی دوورخراوەتەوە.

باس لەوەش دەکات کە پێیگوتراوە، لە کۆبوونەوەیەکی حکومەتدا موسڵمانیێتی ئەو وەکو کێشە باسی لێکراوە و پێگەکەی وەکو "ژنە وەزیرێکی موسڵمان بووەتە هۆی ئەوەی هاوکارەکانی هەست بە نائاسودەیی بکەن."

ئەوە دوایین کێشەیە کە بووەتە گوشار لەسەر حکومەتەکەی جۆنسن. سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند "ئێمە ئەو بانگەشانە بە جیدی وەردەگرین."

مارک سپێنسەر، چاودێری پارتی پارێزگاران لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی بەریتانیا رایگەیاند لە ساڵی 2020ـدا، خۆی بووە کە قسەی لەگەڵ نوسرەت غەنیدا کردووە، بەڵام رەتیکردەوە تۆمەتەکانی ئەو ژنە سیاسەتڤانە راست بن.

گوتەکانی نوسرەت غەنی بوونەتە هۆی زیادبوونی گوشار لەسەر حکومەتی بەریتانیا کە پارتی پارێزگاران سەرکردایەتیی دەکات، لە کاتێکدا کە پێشتر سەرۆکوەزیران تۆمەتبارکرا بەوەی لە ساڵی 2020، لە گەرمەی قەدەخەی هاتووچۆ و داخستنی سەرتاسەریدا، بۆریس جۆنسن و هاوکارەکانی لە شوێنی کارەکەیان ئاهەنگیان گێڕاوە و رێکارەکانیان پێشێلکردووە.

ئەو بابەتە لە لایەن سوی گرەی، فەرمانبەری باڵای حکومەتی بەریتانیاوە لێکۆڵینەوەی لێدەکرێت و بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەنجامەکەی بخرێتەڕوو کە بۆ چارەنووسی بۆریس جۆنسن وەکو سەرۆکوەزیران، گرنگ دەبێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif