ئەمریکا داوا لە ئێران دەکات پەلە بکات لەسەرخستنی رێککەوتنی ئەتۆمی

ليست هناك تعليقات



تاوەکو ئێستا گفتوگۆکانی زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی هیچ ئەنجامێکی نەبووە، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی نە لە گفتوگۆکان دەگەنە بنبەست، نە وەڵامێکی دڵخۆشکەریان لە لایەن شاندەکەی ئێرانەوە پێدەگات.

کۆشکی سپی هیچ کاتێکی بۆ جێهێشتنی مێزی گفتوگۆ لەگەڵ ئێران دیاری نەکردووە، بەڵام هۆشداریش دەدات، ئەگەر بەمزووانە بە بوون و نەبوون ئاماژەیەک وەرنەگرن، نەک تەنیا دەرگەی گفتوگۆ بەسەر ئێران دادەخەن، بگرە سزای قورسیشی بەسەردا دەسەپێنن.

جێن ساکی، گوتەبێژی کۆشکی سپی دەڵێت، "ئەگەر بەمزووانە رێگەی دیپلۆماسی لەسەر رێچکەی خۆی بەردەوام نەبێت، ئەگەر بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران لەو خێراییەی بەردەوامبێت، ئەوکات هیچ بژارەمان نییە ئەوە نەبێت رێکاری زیاتر بگرینەبەر بۆ ئەوەی ئەو سێکتەرانەی داهات بۆ ئێران کۆدەکەنەوە بەرتەسکتریان بکەینەوە."

شاندی دانوستاندنکاری ئێران لە ڤیەننا نایانەوێ هەروا بەئاسانی جارێکی دیکە قەدەری خۆیان بدەنە دەست رێککەوتنێکی ناجێگیر.

عەلی باقری، سەرۆکی شاندی دانوستاندنکاری ئێران لە ڤیەننا گلەیی زۆری هەیە، دەڵێت، هەندێ لایەنی بەشدار لە گفتوگۆکە داوای زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی دەکەن، لە دەرەوەش پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەو ئیسرائیلە بەهێزدەکەن کە دووژمنی سەرسەختی ئەوانە.

سەرۆکی شاندی دانوستانکاری ئێران لە ڤیەننا دەڵێت، "پێموایە ئەمە شتێکی ئاساییە کە دوولایەنەکە خاڵی دژ بە یەکیان هەیە و ئەو رێگەیەی لەسەری دەڕۆین هەندێجار هێواش دەبێتەوە و هەندێکجاریش خێرادەبێت. ئەمە شتێکی نامۆ نییە. بەڵام ئەوەی گرنگە نیازی لایەنەکانە تاوەکو لەسەر ئەم رێگەیە پێشکەوتن بەخۆیەوە ببینن."

بۆ ئێستا کە گفتوگۆکان لە گەڕی حەوتەمدان، هەریەک لە ئەمریکا و ئێران درک بە پێشکەوتنێک دەکەن، بەڵام هیچ کامیان نەگەیشتوون بە ئامانجەکانیان، ئەمریکا دەیەوێ ئێران لە هەموو پێشێلکارییەکانی رێککەوتنی ئەتۆمی پاشگەزبێتەوە، لە بەرامبەردا ئێران دەیەوێت سەرجەم گەمارۆکان هەڵبگیرێن، گەرەنتی بە ئێران بدرێت، زیانەکانی ئێران لە چوونەدەرەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمیی قەرەبوو بکرێنەوە و هەموو لایەنەکان بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی بگەڕێنەوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif