سۆشیال میدیا و جەنەڕاڵەکان

ليست هناك تعليقات


 بڵێسە جبار فرمان
-
سڵانێکە سۆشیال میدیا بووە بە بەشێک لە ژیانی ڕۆژانەمان.

سۆشیال میدیا بۆتە بەشێکی گرنگ لە گواستنەوەی ھەواڵ و ھەروەھا بۆ خەڵکانێکی زۆر بۆتە سەرچاوەی داھات و بەبازار کردنی کاڵا و خزمەتگوزاریەکان.

فەیسبوک کە زۆر جار بە شۆرشی فەیسبوک و یاخود بە عھدی فەیسبوک ناودەبرێت بووە ھۆی گۆرینی تەواوی جیھان.

من نامەوێ باسی باشی و خراپی و چۆنێتی گۆرینی جیھان بکەم لە ڕێگای سۆشیال میدیاوە بەڵام دەمەوێ ئاماژە بە ھەندێک بابەت بدەم.

بەشێویەکی گشتی ئەم بەرنامانەی سۆشیال میدیا لەلایەن بەشێکی ھاوڵاتیانەوە بە شێوەیەکی نادروست بەکات دەھێنرێن بەڵام ئەوەی جێگای سەرسورمان و تێرمانینە ئەوەیە کە لە لایەن کەسانی سیاسی و سەربازیەوە بە ھەڵە بەکار بھێنرێن.

پلان و بەرنامەی ناو ھەموو کۆبونەوەکان راستەوخۆ لە سوشیال میدیاوە ئاشکەرا دەکرێت بۆ دۆست و دوژمن.

پلان و بەرنامەی بەرگری و ھێرشی پێشمەرگە ڕاستەوخۆ دەگوێزرێتەوە.

نەخشەی سەر مێزی جەنەراڵەکان بە ئاشکەرایی نمایش دەکرێت.

ڤیدیوی ترس و تۆقاندنی داعش نیشانی گەورە و بچوکی ئەم کۆمەڵگایە دەدرێت بێ ڕاچاوکردنی باری دەرونی.

تەواوی کەم و کوریەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و سەنگەری بەرگری لە لایەن خودی وەزیر و جەنەراڵەکانەوە بە ئاشکەرا و بێ سانسۆر باس دەکرێت.

لەوانەیە ھەندێک ئەم لێدوان و نمایشکردنی پلان و بەرنامانە بە ھەواڵ بزانن یاخود بە جۆرێک لە شەفافیەتی دابنێن، بەڵام بە بۆچوونی من بێجگر لە بێسەروبەری و نەزانی و کارەسات ھچی تر نیە.

ئەوەی کە دەبێت شەفاف بێت و ھەموو تاکێک زانیاری لەسەر ھەبێت بە تاریکی دەھێڵدرێتەوە و ئەوەی دەبێت لە تاریکی بمێنێتەوە دەیھێنینە ناو سۆشیال میدیاوە.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif