عێراق لە جامی عەرەب ماڵئاواییکرد

ليست هناك تعليقات



لە دوایین یاری قۆناخی کۆمەڵەکان لە جامی عەرەب هەڵبژاردەی عێراق تووشی شکست بوو

لە میانی یارییەکانی جامی عەرەب لەسەر ئاستی هەڵبژاردەکانی وڵاتانی عەرەبی، هەڵبژاردەی عێراق لە سێیەم یاریدا رووبەڕووی هەڵبژاردەی قەتەری خاوەن یاریگە بووەوە و ئەنجامی یارییەکەش بە سێ گۆڵی بێ وەڵام لەبەرژەوەندی قەتەر کۆتاییهات.

لە گێمی یەکەم گۆڵ تۆمار نەکرا و ململانێی یەکلایکبوونەوەی چارەنووسی هەردوو هەڵبژاردە لە جامەکە دواخرا بۆ گێمی دووەم.

گێمی دووەم ئاڕاستەی رووداوەکانی نێو یارییەکە لەبەرژەوەندی قەتەر بوو، کە بەشێوەیەکی بەرچاو کۆنتڕۆڵی یارییەکەی کردبوو، پەسانی هێرشەکانی قەتەر بەرهەمداربوو، ئەوەبوو لە خولەکی 84 و لە کاتێکی کوشندەدا، عەلی ئەلمەعیز گۆڵی پێشکەوتنی بۆ قەتەر تۆمار کرد، دوای دوو خولەک قەتەر لە رێگەی ئەکرەم عەفیف گۆڵی دووەمیشی تۆمار کرد، بەوەش رازی نەبوون حەسەن ئەڵعەیدووس لە خولەکی 94 گۆڵی سێیەمی تۆمار کرد و ئەنجامی یارییەکە 3-0 لەبەرژەوەندی قەتەر کۆتاییهات.

بەمەش بە پێشەنگی کۆمەڵەی یەکەم سەرکەوتنی بۆ قۆناخی داهاتوو مسۆگەر کرد، دوای ئەوەی بە ئەنجامدانی 3 یاری9 خاڵی کۆکردەوە، هەرچی هەڵبژاردەی عێراقیشە بە کۆکردنەوەی دوو خاڵ پلەی سێیەمی ریزبەندی گرت و ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتییەکە کرد.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق