ئەمریکا داوای کردنەوەی دەروازەی تل کۆچەر دەکات

ليست هناك تعليقات



ئەمڕۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری نیویۆرکی ئەمریکا لە بارەی دۆخی سووریا کۆبووەوە و نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا، راپۆرتێکی لە بارەی دۆخی ئەو وڵاتە پێشکێشی ئەنجوومەنەکە کرد.

ریچارد میڵز، نوێنەری ئەمریکا لە ئەنجوومەنی ئاسایش گوتی، زۆر گرنگە دەروازەی بابولهەوا بە کراوەییی بمێنێتەوە بۆ ئەوەی هاوکاری بگاتە باکووری رۆژئاوای سووریا. هەروەها گوتیشی، داخستنی دەروازەی تل کۆچەر وێرانکەر بووە بۆ کەرتی تەندروستیی: "باکووری رۆژهەڵاتی سووریا"، کە مەبەست لێی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەرە.

نوێنەری ئەمرکا داواشی کرد دەروازەی تل کۆچەر بکرێتەوە بۆ ئەوەی ڤاکسین و پێداویستیی پزیشکی بگەنە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر، پێش ئەوەی گۆڕاوی زیاتری کۆرۆنا دروست بێت و دۆخەکە قورستر بکات.

لە کۆبوونەوەکەدا، گیێر پیدەرسن، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا، راپۆرتێکی لە بارەی دۆخی ئەو وڵاتە پێشکێشی ئەنجوومەنەکە کرد. پیدەرسن گوتی، ساڵی 2021 "ساڵی قووڵبوونەوەی مەینەتی و ئازاری خەڵکی سووریا بووە".

پیدەرسن گوتیشی دوای شەش ساڵ لە پەسەندکردنی پڕۆژە بڕیاری ژمارە 2254ی ئەنجوومەنی ئاسایش لە بارەی سووریا، هێشتا جێبەجێنەکراوە و نەبووەتە هۆی کەمکردنەوەی ئێش و ئازارەکانی خەڵکی سووریا و گەڕاندنەوەی سەروەری و سەربەخۆیی خاکەکەی.

نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان باسی لەوەش کرد، هەر کە لێکتێگەییشتن لە نێوان حکومەتی سووریا و گرووپە ئۆپۆزسیۆنەکانی سووریا دروستبوو، ئەوان ئامادە دەبن سەرپەرشتیی گەڕی حەوتەمی نووسینەوەی رەشنووسی دەستووری نوێی سووریا بکەن کە لە شەش گەڕی گفتوگۆکاندا بە هیچ ئەنجامێک نەگەیشت.

پیدەرسن گوتیشی، ئەو رەوشەی ئێستا لە سووریا هەیە، مەترسیی زۆری هەیە. هەروەها ئاماژەی بەوە کرد، لە ساڵی 2022ـدا، رێگەی تێدەچێت دۆخەکە بەرەوپێشچوونێک بەخۆیەوە ببینێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif