سالاری بازیان
-
ئەگێڕنەوە لەسەروبەندی سەرکەوتنى
شۆڕشی سۆڤییەتدا کەسێک لە مەیدانى سورى مۆسکۆدا، ڕۆژنامەی پەخش ئەکرد و ئاسایش دەستگیریان کرد، بەڵام دوای لێکۆڵینەوە تێگەیشتن هەموو ڕۆژنامەکان سپین و هچیان لەسەر نەنووسراوە، وتیان بۆچی ڕۆژنامەی سپی دابەش ئەکەیت؟. وتی: ئیتر شتێک بۆ نووسین نەماوەتەوە!!
ئاشى حزبایەتی لەژێر دروشمی کوردایەتیدا زۆری هاڕی، داخی زۆرنا بەجەرگ و دڵی دایک و باوکە بێچارەکانی نیشتیمان، هەزاران لاو بە بەجلوبەرگی خوێنینەوە زیندەبەچاڵ كران، هەزاران خەون و خۆزگە لەدار دران، بۆ کێ؟ بۆ دروستبوونی قەوارەیەک کە سەرکردوە و بنکردە خەیاڵی نەدەکردەوە کە ڕۆژێک حکومڕانی کوردی وا شه پرزه
وپه رته وازه بێت... لە كەشتییەكی نێو گەرداوێك دەچێت کە نازانريت لەکوێ لەنگەر و ئارام ئەگرێ.
عەزیزان! ئەوەی هەرێم لەناوئەبات (30) ساڵ حکومڕانی ناتەندروستە، نەبوونی سوپایەکی نیشتیمانی خاوەن هزر و باوەڕە، تاڵانبردنی ژێرخانی ئابوریە، نادادی و گەندەڵی و گەندەخۆرییە،
شه لكردنى بنەماکانی دیموکراسی و گەڕانەوەیە بۆ سیستەمی خانەوادەگەرای سوڵتانی پڕ لەکێشمەکێشمی بنەماڵەیی لەناو کۆشکە سوڵتانییەکاندا، دروستکردنی ئاشوبی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتییە، دابەشبوونی کۆمەڵگایە بۆ دووبەرەی لێک دابڕاو کە زۆرینەی کۆمەڵگاباوريان بەم شێوازه له حكومرانى نه. ماوه خاوەندارێتی لە سیستەمی هەرێم ناکەن، وەک (تاڵەبانی) وتەنی بەرێژەی (65%)ی کۆمەڵگا بێزی نەهاتووە دەنگمان پێبدات،ئه وه ى هەرێم لەناوئەبات کۆچی گەنجان و خنکاندنیان لەدەریاو كه نار و سه رسنورى ولاتانه، بێ ئەرزشكردنی زانکۆکان وياريكردنه به شعورى موچه خوران. چاورانى به زه ى
نازو نوزى ٢٠٠ملياره كه ى پاينخه ته
لەناوبردنی دیمۆگرافی و بەشارکردن لەناوبردنی گوندەکان وسوتماككردنی بەرهەمهێنانی ناوخۆییە، نەبوونی دونیابینیەکی واقعییە بۆ داهاتوو.
مامەڵەکردن لەگەڵ بەرژەوەندی زلهێزو وڵاتی دراوسێ و قوتبە سیاسییەکانی عێراق،شكستى پرۆژەی نەتەوەییە لەبەردەم هەمینگەرای حزب حزبێنەدا. هیچ تاکێ تەمەنای ڕوخانی هەرێم و قەوارەکەی ناکات، چونكه نه قاچى
راكات نه گيرفانى پره بفرى
كەواتە ئەبێ وەستا و سەرکارەکانی وڵات بەنەخشە و دیواری چه ند ساله ى حوكمرانيدا بچنەوە، واز لە تۆمەت بەخشینەوە بێنن پلارگرتنه ……فيسارو فلان بينن
وه ك روژى رون. دياره كى باجى كيشه كانى هه ريم ده دات. وكيش هه ريمى گه يانده كوچه ى بن به ست،،
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق