دادگەی فیدراڵی سکاڵاکانی لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن رەتکردەوە

ليست هناك تعليقات




دادگەی فیدراڵیی عێراق لە دانیشتنی ئەمڕۆ دووشەممە 27-12-2021 سکاڵا تۆمارکراوەکانی لە ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی مانگی تشرینی یەکەمی رابردووی رەتکردەوە.

بەشێک لە سکاڵاکان لەلایەن هاوپەیمانیی فەتح بە سەرۆکایەتیی هادی عامری تۆمارکرابوون و داوای کردبوو دەنگی تەواوی وێستگەکان بە دەست بژمێردرێتەوە یاخود جارێکی دیکە هەڵبژاردنی پەرلەمانی دووبارە بکرێتەوە.

داواکەی هاوپەیمانیی فەتح دوای ئەوە هات ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیێندرا و 18 کورسییان بەدەستهێنا؛ ئەمەش لە کاتێکدایە کە پێشتر هاوپەیمانییەکە 47 کورسیی پەرلەمانیی هەبوو.

هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح، رۆژی چوارشەممە 22-12-2021ی ئامادەی دانیشتنێکی دادگەی فیدراڵی بوو، لە ڤیدیۆیەکدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە، عامری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە "پێشێلکردنی دەستوور" تۆمەتبار دەکات و دەڵێت، "پێنج ملیۆن عێراقییان لە دەنگدان بێبەش کردووە بەهۆی ئەوەی کارتەکانی دەنگدانیان نەگۆڕیوە".

سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح داواشی کرد هەموو ئەنجامەکانی هەڵبژاردن هەڵبوەشێندرێتەوە کە لە ئەنجامی بەکارهێنانی ئامێری C1000 هاتوون، هەروەها ئەو ئەنجامانە دووبارە بژمێردرێنەوە کە لە رێگەی ئامێری C900 هاتوون، لەلایەن پسپۆڕان و مامۆستایانی زانکۆوە ژماردنی دەستیی ئەو وێستگانەش بکرێت کە بە دەست ژمێردراونەتەوە.

عامری گوتیشی، "کۆمیسیۆنی باڵا یاساکەی خۆی پێشێلکردووە بە گرێبەستکردن لەگەڵ کۆمپانیایەکی تەکنیکی بۆ چاودێریکردن و هەڵسەنگاندنی کۆمپانیاکە و خێراکردنی ئەنجامەکان. هەروەها قسەمان لەگەڵ سەرۆکی کۆمیسیۆن کرد و پێش هەڵبژاردن بەڵێنی پێداین هەڵبژاردنەکان بێگەرد بێت، بەڵام بەڵێنەکەی نەبردەسەر".

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif