ئەیاد علاوی: تەنها دكتۆر بەرهەم شیاوی مانەوەیە

ليست هناك تعليقات



ئه‌یاد عه‌لاوی‌ سه‌رۆكی‌ به‌ره‌ی‌ نیشتمانیی‌ مه‌ده‌نی‌ و سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ پێشوتری‌ عێراق له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی دیجله‌ رایگه‌یاند، له‌نێو ھه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراقدا، ته‌نھا د. به‌رھه‌م ساڵح شایسته‌ی ئه‌وه‌یه‌ دوباره‌ ببێته‌وه‌ به‌ سه‌رۆك كۆمار، چونكه‌ خاوه‌ن بنكه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری و سیاسییه‌، شاره‌زاییه‌كی زۆر باشی ھه‌یه‌ له‌ سیاسه‌ت و حوكمڕانی، له‌ ئه‌زمونی حوكمڕانی له‌ به‌غدا و ھه‌رێمیش سه‌ركه‌وتو بوه‌، ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌كی بابه‌تی و نیشتمانییه‌ و لایه‌نگیری بۆ ئه‌م و ئه‌و نییه‌.

وتیشی، "دو سه‌رۆكه‌كه‌ی‌ دیكه‌ بنكه‌ی جه‌ماوه‌ری‌ و سیاسییان نییه‌، به‌ڵام دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح بنكه‌ی جه‌ماوه‌ری‌ و سیاسیشی هه‌یه‌، كه‌سایه‌تیه‌كی بابه‌تی و نیشتمانیه‌ و لایه‌نگریشی بۆئه‌م و ئه‌و نییه‌".


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق