سوودی بانکی قەرزەکانی تورکیا بۆ 20.91% بەرزبووەتەوە

ليست هناك تعليقات



بە گوێرەی داتاکانی بانکی ناوەندیی تورکیا رێژەی سوودی قەرزە بازرگانییەکان گەیشتووەتە 20.91% بەوەش لە دوو مانگ و نیوی رابردوودا ژمارەیەکی پێوانەیی لە بەرزبونەوەدا تۆمارکردووە.

دوای ئەوەی بانکی ناوەندیی تورکیا لە دوای ئەیلوولی ئەمساڵەوە دەستیکرد بە دابەزاندنی سوودی بانکی، نزمترین رێژەی سوودی قەرزە بازرگانییەکان لە 26ـی تشرینی دووەمدا بە 18.88% تۆمارکرا.

رێژەی سوودی قەرزە بازرگانییەکان لە 24ی کانوونی یەکەمدا بە شێوەیەکی بەرچاو بەردەوام بوون لە هەڵکشان و گەیشتە 20.91% کە بەرزترین ئاست بوو لە دوو مانگ و نیوی رابردوودا.

هەر لەو وادەیەدا رێژەی سوودی قەرزی خانووبەرە 0.1 خاڵ بەرزبووە و گەیشتە 17.3%، رێژەی سوودی قەرزی بەکاربەر 0.3 خاڵ بەرزبووەوە و گەیشتە 23.5% و رێژەی سوودی قەرزی پێداویستی رۆژانەی بەکاربەر 0.1 خاڵ دابەزی و بە 25.2% تۆمارکراوە.

لە چەند رۆژی رابردوودا و دوای ئەوەی دامەزراوەی رێکخستن و چاودێریی سیستەمی بانکی لە تورکیا فەرمانی دا بە ئەنجامدانی لیکۆڵینەوە لە چۆنێتیی بەکارهێنانی ئەو قەرزانەی بە لیرە کراون، بانکەکان لە پێدانی قەرزدا رێکاری نوێیان گرتەبەر.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif