قەبارەی خێزان لە هەرێمی كوردستان دوو پۆینت دابەزیوە

ليست هناك تعليقات


ئاماری وەزارەتی پلاندانانی عێراق:
-
• لەماوەی 10 ساڵی رابردوودا واتە لەنێوان (2011 بۆ 2021) قەبارەی خێزان لە عێراق دابەزینی نوێی بەخۆوە بینیوە.
• لە هەرێمی كوردستان تێكڕای قەبارەی خێزان لە رێژەی 5.2%ەوە بۆ 5.0% دابەزیوە.
• لە بەغداد قەبارەی خێزان لە رێژەی 5.6% بۆ 5.5% دابەزیوە، لە پارێزگاكانی تریش رێژەكە 6.3 بووە بۆ 6.0% دابەزیوە.
• هێشتا قەبارەی خێزان لەناوچە گوندنشینەكان بەرزترە لە ناوچە شارنشینەكان، لە ناوچە گوندنشینەكان رێژەكە لە 7.15%ەوە بۆ 6.3% دابەزیوە، لە ناوچە شارنشینەكاندا رێژەكە لە 5.8%ەوە بۆ 5.5% دابەزیوە.
• رێژەی كاریگەری ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر خێزان 29% بووە، ئاستی تێگەیشتنی تاكەكان بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا 67% بووە.
• رێژەی ئەو ژنانەی كە ئێستا كاردەكەن هێشتا زۆر كەمەوە‌و گەیشتوەتە 9.2%، بەڵام لە هەرێمی كوردستان رێژەكە بۆ 14% بەرزبوەتەوە.
• پرسیار لە ژنان كراوە لەبارەی ئەوەی ئایا ئامادەن كار بكەن، رێژەی 21%یان ئاماژەیان بەوە كردووە ئامادەن كار بكەن، رێژەی 7%یان باسیان لەوەكردووە ئامادەن كار بكەن، بەڵام بەمەرج.
• رێژەی ئەو ژنانەی كە ئینتەرنێت بەكاردەهێنن هێشتا سنوردارە‌و 40% تێناپەڕێنێت، واتە رێژەی 60%ی ژنان لە عێراق ئینتەرنێت بەكارناهێنن.
• تەواوكردنی خوێندن لەلایەن ژنانەوە لە عێراق بەشێوەیەكی بەرچاو زیادی كردووە، رێژەی 69%ی ژنان بڕوانامەی زانكۆ‌و سەروتریان بەدەستهێناوە، لەبەرامبەردا رێژەی 18%ی ژنان بڕوانامەیان بەدەست نەهێناوە.
• جۆرەكانی توندوتیژی كە پیاوان لە عێراق دژی ژنان بەكاریدەهێنن بریتین لە:
- توندوتیژی سێكسی: رێژەكەی 1.8%ە
- توندوتیژی جەستەیی: رێژەكەی 3.6%ە
- توندوتیژی ئابوری: رێژەكەی 22%ە
- توندوتیژی زارەكی: رێژەكەی 11.7%ە
- روبەرووبونەوەی توندوتیژی بەشێوەیەكی گشتی: 28.7%ە
• توندوتیژی ئابوری بەربڵاوترین جۆری توندوتیژییە كە پیاوان لە عێراق دژی هاوسەرەكانیان بەكاریدەهێنن، دوای ئەویش توندوتیژی زارەكی، بەڵام جۆرەكانی تری توندوتژی (توندوتیژی جەستەیی، سێكسی) زۆر لە جۆرەكانی تر كەمترن.
• رێژەی 29%ی ژنان لە عێراق روبەرووی هەموو جۆرەكانی توندوتیژی دەبنەوە.
• لە یەك دەیەی رابردوودا رێژەی ئەو خێزانانەی عێراق كە سەرۆك خێزان تێیاندا ژنە 10.7%ە‌و بەمشێوەیە دابەشبووە:
- لەناوچە گوندنشینەكاندا رێژەی 5.9%ی سەرۆك خێزانەكان ژنن
- لەناوچە شارنشینەكاندا رێژەی 12.4%ی سەرۆك خێزانەكان ژنن
- لە هەرێمی كوردستان رێژەی 14.9%ی سەرۆك خێزانەكان ژنن
- لە پارێزگاكانی تر رێژەكە 9.8%ە
• رێژەی 25.5%ی كچان لە عێراق بەر لەوەی تەمەنیان بگاتە 18 ساڵ، هاوسەرگیری دەكەن.
• رێژەی 10.5%ی كچان لە عێراق بەر لەوەی تەمەنیان گەشتبێتە 15 ساڵ، هاوسەرگیرییان كردووە.
• رێژەی 1.5%ی ژنان لە عێراق لە هاوسەرەكانیان جیابونەتەوە، دابەشبوونی رێژەیی جیابونەوەی ژنان لە هاوسەرەكانیان لە تەمەنی 15 ساڵ بەرەو سەر، بەپێی ئەوەی كامیان بڕیاری جیابونەوەیان داوە بەمشێوەیە:
- رێژەی 46%ی ژنان داوای جیابونەوەیان لە هاوسەرەكانیان كردووە
- رێژەی 21%ی پیاوان داوای جیابونەوەیان لە هاوسەرەكانیان كردووە
- رێژەی 31%ی پیاوان‌و ژنان بەیەكەوە داوای جیابونەوە‌و كۆتایهێنانی هاوسەرگیرییان كردووە
• رێژەی وەچەخستنەوە لە ناوچە شارنشینەكان كەمترە لەناوچە گوندنشینەكان، رێژەكە لە ناوچە شارنشینەكان 3.1%‌و لە گوندنشینەكان 3.6%ە.
• رێژەی وەچەخستنەوە لە هەرێمی كوردستان 3.2%ە، لە بەغداد 2.9%ە، لە پارێزگاكانی تر 3.4%ە.
• رێژەی ئەو ژنانەی لە عێراق بڕوانامەی زانستیان نییە 3.8%، ئەوانەی بڕوانامەی ناوەندی‌و كەمتریان هەیە 3.2%، ئەوانەی بڕوانامەی ئامادەییان هەیە 2.5%‌و ئەوانەی بڕوانامەی زانكۆیان هەیە 2.4%ە.
• رێژەی 92%ی ئەو ژنانەی لە عێراق دووگیان دەبن، لەلایەی پزیشك‌و پەرەستیاری گونجاوەوە پشكنینی دووگیانبوون دەكەن.
درەومیدیا

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق