ڕێگه‌یەکی نوێ بۆ زانینی سکپڕیی

ليست هناك تعليقات


کۆمپانیای "سالینۆستیکس" ڕایگەیاند، پەرەیان بەڕێگایەکی بۆ زانینی دووگیانیی خانمانداوە کە پشت بەپشکنینی لیک دەبەستێت.
بەگوێرەی پێگەی "metro" تاقیکردنەوەکە بەخێرایی هۆڕمۆنی دووگیانیی β-hCG لەناو لیکدا ئاشکرادەکات، ئەویش لەدوای ڕۆژێک لەتەواوبوونی سوڕی مانگانە.

لەوبارەیەوە جای کریڤ ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری کۆمپانیای سالینۆستیکس دەڵێت:"لیک کلیلی دەستنیشانکردنی خێرای گەلێک لەحاڵەتە تەندروستییەکانە، لەوانە زانینی دووگیانی".

باسی لەوەشکردوە، ئەو بەرهەمەی ئەوان بەتەواوەتیی کۆتایی بەو پشکنینانە دەهێنێت کە لەڕێگای میز یان وەرگرتنی سامپڵی خوێنەوە دەکران.

لەئێستادا تەنیا دوو ڕێگه‌ بۆ زانینی سکپڕی هەیە کە ئەوانیش پشکنینی میز و وەرگرتنی سامپڵی خوێنە.

باس لەوەشکراوە، تاقیکردنەوە کلینیکییەکان بەسەرکەوتوویی لەسەر بەرهەمەکە کراوەو پێشبینیدەکرێت بەمزوانە لەلایەن یەکێتیی ئەوروپاوە مۆڵەتی پێبدرێت‌و ساڵی داهاتووش مۆڵەتی ئیدارەی دەرمان‌و خۆراکی ئەمەریکی وەربگرێت.

و: ئاکۆ ئاڵی

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif