فارس نەورۆڵی پەیامێكی ئاراستەی سەرمایەداران كرد

ليست هناك تعليقات

نوسەرو ڕۆژنامەنوس فارس نەورۆڵی، پەیامێكی ئاراستەی سەرمایەداران كرد كە تیایدا هاتوە: تا لەژیاندان ئەگەر بتوانن خزمەتێکی بەرچاو بکەن بەنیشتیمان لەبنیادناندا، ئەوا وەک سەرمایەداری نیشتیمان پەروەر و مرۆڤ دۆست لە لاپەڕەکانی مێژوودا جێگایەکی جوانیان هەیە.

دەقی پەیامی فارس نەورۆڵی سەبارەت بە پشتیوانی و بەهاناوەچوونی زیانلێكەوتوانی لافاوی چەند ڕۆژی ڕابردوو

دەرفەتێکی باشەبۆسەرمایەداران

سەرمایەداران ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە بۆنیشتیمان سازی. لەڕاستیدا لەوڵاتی ئێمە دوو جۆر سەرمایەدار هەیە، جۆرێکی بە کار بوەتە خاوەنی سەرمایە، جۆرێکی دیکەی هەڵتۆقیوە.

سەرمایەداران کەمردن ناویان نامێنێ و پارەکەشیان بەجێ دەمێنێ، بەڵام تا لەژیاندان ئەگەر بتوانن خزمەتێکی بەرچاو بکەن بەنیشتیمان لەبنیادناندا، ئەوا وەک سەرمایەداری نیشتیمان پەروەر و مرۆڤ دۆست لە لاپەڕەکانی مێژوودا جێگایەکی جوانیان هەیە.

بۆیە لێرەوە بانگهێشتی سەرمایەدارانی کوردستان دەکەم بۆ ئەوەی ناویان بە زیندوویی بمێنێتەوە و وەک سەرمایەداری نیشتیمان پەروە بناسرێن، وەرن کۆمەک بە لێقەوماوانی لافاوەکەی هەولێر بکەن، بۆ ئەوەی پێناسەیەکی جوانی خۆتان بکەن.




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif